کوردستانگرنگترین

غەریب جەزا دەست لە راهێنەرایەتی یانەی سیروانی نوێ دەکێشێتەوە

Yariga App

یاریگا –

غەریب جەزا دەست لە راهێنەرایەتی یانەی سیروانی نوێ دەکێشێتەوە و ئەمڕۆ دەستەی کارگێڕی یانەکە بڕیاری لەسەر دەدات.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی تایبەتی تۆڕی وەرزشی یاریگا، غەریب محەمەد جەزا نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی دەستەی کارگێڕی یانەکەی کردووە و ئەمڕۆ یانەکە بڕیار لەسەر چارەنووسی ئەو راهێنەرە دەدات.

سیروانی نوێ پێنج یارییە لە خول و جامی کوردستان هیچ بردنەوەیەکی بەدەست نەهێناوە، دوێنێ سێشەممە یانەکەی سلێمانی لە جامی کوردستان لەسەر دەستی سەیدسادق کرایە دەرەوە و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بە سەیدسادق تووشی شکست بوو.

سیروانی نوێ جگە لە جامی کوردستان، لە دوایین چوار یاری هیچ بردنەوەیەکی بەدەست نەهێناوە، بەرامبەر ئاکرێ و دەربەندیخان تووشی دۆڕان بوو، لەگەڵ زاخۆ و چوارقوڕنەش یەکسان بوو.

سیروانی نوێ لەکۆی 20 یاریی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان، حەفت بردنەوەی بەدەستهێناوە و بە کۆکردنەوەی 29 خاڵ لە پلەی شەشەمی خولەکە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button