عێراقگرنگترین

ئەو ریکۆردانەی دهۆک لە یاریی بەرامبەر نەفتی میسان تۆماریکردن

Yariga App

یاریگا –

دهۆک ل خولی ئەستێرەکانی عێراق بە سێ گۆڵی خاوێن لە یاریی بەرامبەر نەفتی میسان سێ خاڵی بەدەستهێنا، لە دەرەوەی یاریگای خۆی بردنەوەی بەدەستهێنا.

هەڵۆیەکانی چیا لە گەڕی پازدەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە نەفتی میسانیان بردەوە و کۆمەڵێک ریکۆردیان تۆمارکرد.

  • دهۆک بۆیەکەمجار لەم وەرزە لە یارییەک سێ گۆڵی تۆمارکرد، بە درێژایی ئەم وەرزە لە هیچ یارییەک لە دوو گۆڵ زیاتری نەکردبوو، تەنانەت پێش ئەم یارییە لەکۆی 14 یاری دهۆک تەنیا نۆ گۆڵی کردبوو.
  • دهۆک بەم بردنەوەیە بە کۆکردنەوەی 24 خاڵ هاتە پلەی چوارەمی ریزبەندی و پێشەنگی یانەکانی کوردستانی لە خولەکە گرتووە، دهۆک بە جیاوازیی گۆڵ لەدواوەی تەڵەبە دێت کە پلەی سێیەمی گرتووە.
  • عیماد لواتی هێرشبەری توونسی کە سەرەتای ئەمساڵ لە دالکوردەوە پەیوەندی بە یانەی دهۆک کردووە، یەکەم گۆڵی خۆی بە درێسی یانەکە کرد و بە پیاوی یارییەکەش دەستنیشانکرا.
  • رۆبن ئاکوا ناوەڕاستکاری غانی لەوەتەی پەیوەندی بە یانەی دهۆک کردووە، یەکەم گۆڵی بە درێسی یانەکە کرد.
  • محەمەد ساڵح گۆڵپارێزی یانەکە دەیەمین کلین شیتی لەم وەرزە تۆمارکرد و بووە خاوەنی زۆرترین کلین شیت لە خولەکە.
  • دهۆک تۆڵەی خۆی لە نەفتی میسان کردەوە، کاتێک سەرەتای ئەم مانگە لە جامی عێراق لەسەر دەستی ئەو یانەیە لەناو یاریگای خۆی ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button