ئاسیاعێراقگرنگترین

لوئه‌ی سەڵاح:خاڵه‌ به‌هێزه‌كانی یاریزانه‌كانمان لەم یارییه‌ دەردەکەون

Yariga App

یاریگا –

لوئه‌ی سەڵاح  متمانەی زۆری بە یاریزانانی تیپەکەی دەربڕی بۆ سەرکەوتن بەسەر عه‌هدی لوبنانی كه‌ بڕیاره‌ ئه‌مشه‌و كاتژمێر 07:00 له‌ جامی یه‌كێتی ئاسیا رووبه‌رووی یه‌كترببنه‌وه‌.

لوئه‌ی سەڵاح لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی پێش یاریی یانه‌كه‌ی  به‌رامبه‌ر عه‌هدی لوبنانی گوتی، هاندەرانی بەسرە بۆ ئاماده‌بوون له‌ یاریگا پێویستیان بە پەیام نییە، چونکە من باش دەیانناسم، ئەوان لەم یارییە چارەنووسسازەدا بەجێمان ناهێڵن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ بردنەوە یاری دەکەین، وێنەیەکی روونی یانه‌ی عه‌هدمان له‌به‌رچاوه‌ تیپێكی به‌هێزن و راهێنه‌رێكی نایابیان هه‌یه‌.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، ئێمە مامەڵە لەگەڵ هەموو بارودۆخێکدا دەکەین، وەستانی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ ماوەی 42 رۆژ ئازارێکی زۆری داین، بەڵام باوەڕێکی بەهێزم هەیە كه‌ خاڵه‌ به‌هێزه‌كانی یاریزانه‌كان لە یارییەکەدا دەردەکەون.

له‌ كۆتایشدا گوتی، پشت به‌ئه‌نجامی یاریی چوون نابه‌ستین ده‌مانه‌وێت له‌م یارییه‌ بردنه‌وه‌ تۆماربكه‌ین.

یانه‌ی كاره‌با لە یاریی چوون کە لە عومان بەڕێوەچوو بە گۆڵێکی محەممەد زاهر مەیدانی پیشەگەری سوری بردنه‌وه‌ی تۆماركرد، بردنەوە یان یەکسانبوون له‌م یارییه‌ یانه‌كه‌ سه‌رده‌كه‌ویت بۆ یاریی کۆتایی، لە کاتێکدا یانه‌ی عه‌هد، ده‌بێت بە جیاوازی دوو گۆڵ سەرکەوتن بەدەستبهێنێت بۆ گه‌یشتن به‌ یاریكۆتایی.

:

Back to top button