یاریگا-
کێڤین دی بروین ئەستێرەی بەلجیکی یانەی مانچێستەر سیتی نهێنیەک سەبارەت بە پێکانەکەی ئاشکرا دەکات.
دی بروین لە نوێترین دیمانەیدا ئاماژە بەوەدەکات، کە لە یاری گەڕانەوەی بەرامبەر بایرن میونشن لە قۆناخی چارەکی کۆتایی وەرزی پێشووی چامپیۆنزلیگ، بە پێکانەوە یاری کردووە تاوەکو کۆتایی وەرز.
بەشێک لەو یارییانەی کە دی بروین بەپێی قسەی خۆی بە پێکانەوە یاری تێداکردووە، هەردوو یارییەکەی بەرامبەر ریاڵ مەدرید بووە لە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ، هەروەها یاری کۆتایی جام بەرامبەر مانچێستەر یونایتد، لەگەڵ چەندین یاری چارەنوسسازی دیکە.
وەرزی پێشوو بە پێکانەوە یاریم دەکرد، لە یارییەکەی بەرامبەر بایرنەوە لە چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگەوە، توانیم دان بەخۆمدا بگرم و بەردەوام بم لە یارکردن بۆ چەند هەفتەیەک سەرەڕای ئەوەی پێکانم هەبوو.
دی بروین سەرەتای ئەم وەرزەش، لە مانگی ئابەوە بەهۆی پێکانێک لە بڕبرەکانی پشتیدا بۆ ماوەی 139 رۆژ لە یاریگاکان دوورکەوتەوە، بەهۆیەوە لە 32 یاریی یانەی مان سیتی بێبەش بوو.