راپۆرتی تایبەتکوردستانگرنگترین

هەڵسەنگاندنی یاریگا | ئاسۆ محەمەد ئەستێرەی گەڕی بیستەمی خولی نایابی کوردستان بوو

Yariga App

یاریگا –

ئاسۆ محەمەد یاریزانی یانەی رانیە ئەستێرەی گەڕی بیستەمی خولی نایابی کوردستان بوو، کە هەفتانە تۆڕی وەرزشی یاریگا باشترین یاریزانی هەر گەڕێکی خولەکە دەستنیشان دەکات.

ئاسۆ محەمەد یاریزانی یانەی رانیە لە یاریی بەرامبەر هەولێر بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ سەرکەوتنی بۆ یانەکەی بەدەستهێنا، ئاسۆ لە خولەکەکانی 80 و 83 بە دوو شووتی بەهێز لە دەرەوەی ناوچەی سزاوە تۆڕی گۆڵی یانەی هەولێری هەژاند و بەو دووانەیە سێ خاڵی بۆ یانەکەی بەدەستهێنا.

جگە لە ئاسۆ محەمەد، یادگار ئیبراهیم هێرشبەری سەیدسادق بەرامبەر ئارارات دووانەی کرد، کە لە گەڕی بیستەمی خولی نایابی کوردستان لەکۆی هەشت یاری 19 گۆڵ تۆمارکران.

ئاسۆ محەمەد لە بازاڕی گواستنەوەی زستانە لە یانەی برایەتییەوە پەیوەندی بە یانەی رانیە کرد و لە سەرەتای ئەم وەرزە لە ریزی یانەی برایەتی یاریی دەکرد.

ئاسۆ محەمەد، ئەستێرەی گەرێ بیستەمی خولی نایابی کوردستان
ئاسۆ محەمەد، ئەستێرەی گەرێ بیستەمی خولی نایابی کوردستان

بابەتی زیاتر

Back to top button