ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

گەوهەرەكەی پاریس بەردەوامە لە شكاندنی ژمارە پێوانەییەكان

Yariga App

یاریگا –

كیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی پاریس سانجێرمانی هەمان وڵات لە دوای یارییەكەیان بەرامبەر ریال سۆسێداد، چەند ژمارەیەكی پێوانەیی بە ناوی خۆی كرد.

شەوی رابردوو پاریس سانجێرمان لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال سۆسێدادی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یاری چوونی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

گۆڵەكانی یانە فەڕەنسیەكە بەرامبەر ریال سۆسێداد لەلایەن كیلیان ئێمباپێ لە خولەكی 58 و برادلی باركۆلا لە خولەكی 70 تۆمار كران.

كیلیان ئێمباپێ بەو گۆڵە توانی كۆی گۆڵەكانی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بۆ 44 گۆڵ بەرز بكاتەوە.

بەوەش توانی نێیمار دا سێلڤا تێبپەڕێنێت كە خاوەنی 43 گۆڵە و هەروەها ژمارەی گۆڵەكانی لەگەڵ محەمەد سەڵاح و دیدیە درۆگبا یەكسان بكاتەوە.

ئێمباپێ لەگەڵ ئەو یانانەی یاری كردووە 350 یاری كردووە و توانیویەتی 270 گۆڵ بكات و 91 گۆڵیش درووست بكات.

لەم وەرزەدا لە كۆی 30 یاری لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان ئێمباپێ بەشداری لە 38 گۆڵ كردووە، 31 گۆڵ و 7 ئەسیست.

وا بڕیارە لە بەرواری 5ی مانگی داهاتوو ریال سۆسێداد لە یاریگای خۆیدا لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا میوانداری پاریس سانجێرمان بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button