راپۆرتی تایبەتکوردستانگرنگترینیاریگا

خزمەتگوزارییەکی نوێ لە ئەپلیکەیشنی یاریگا؛ سەرجەم خولە ناوخۆییەکانی کوردستان و عێراق لەناو دەستتدایە

Yariga App

یاریگا –

تۆڕی وەرزشی یاریگا خزمەتگوزارییەکی نوێ رادەگەیەنێت و لەمەودوا لە ئەپلیکەیشنی یاریگا تەواوی زانیارییەکان و ئامارەکان لەبارەی خولەکانی ناوخۆیی کوردستان و عێراق لەناو مۆبایلەکانتان دەبێت.

لە دەستپێشخەرییەکی نوێی تۆڕی وەرزشی یاریگا، خولەکانی ناوخۆیی کوردستان و عێراق لە ئەپلیکەیشنەکە زیاد کراون، زیاتر لە حەفت خول و پاڵەوانێتی لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق لە ئەپلیکەیشنەکەمان زیادکراون و ئێستا بەردەستن.

تەواوی ئامار و ئەنجام و ریزبەندیی خولی ئەستێرەکانی عێراق، جامی عێراق، خولی نایابی کوردستان، خولی پلەیەکی کوردستان، خولی پلەدووی کوردستان، جامی کوردستان، جامی سوپەری کوردستان لە ئەپلیەکەیشنەکەمان بەردەستن، کە هاوشێوەی خول و پاڵەوانێتییە جیهانییەکان، تۆڕی وەرزشی یاریگا لە رێگای ستافێکی شارەزاوە بە لایڤ سکۆر رووماڵی سەرجەم یاری و خولە نێوخۆییەکان دەکات، هەر بەکارهێنەرێکی ئەپلیکەیشنەکەمان دەتوانێت یانە دڵخوازەکەی خۆی دەستنیشان بکات، بۆ ئەوەی لە وردەکاری و رووداوی یارییەکانی یانە دڵخوازەکەی بە نەتیفیکەیشن ئاگادار بکرێتەوە.

هاوشێوەی خول و پاڵەوانێتییە گەورەکان، پرۆفایلی یاریزانان و یانەکان، ئەرشیفی مێژووی یاریی یانەکان و رووبەڕووبوونەوەکانیان لە ئەپلیکەیشنەکەمان بەردەستن، ئەمەش هەوڵێکی دیکەی تۆڕی وەرزشی یاریگایە لەپێناوی زیاتر گرنگیدان بە خولەکانی ناوخۆ و وەرزشی کوردستان. ئامانجمانە تەواوی زانیاری و ئامار و هەواڵی خولەکانی ناوخۆیی بە بەرزترین کواڵێتی بۆ هەواداران بەردەست بن.

لە ئەپلیکەشنەکەماندا پێکهاتە، یاریگا، کەشوهەوا، ناوبژیوان و چەندان زانیاریی دیکە لەبارەی هەر یارییەکی خولەکانی ناوخۆیی بەردەستن، بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی لە ئەپلیکەیشنەکەمان زانیارییەکان وەشان دەکرێن.

ئەپلیکەیشنی یاریگا چییە؟

نزیکەی شەش مانگ لەمەوبەر بەبۆنەی تێپەڕبوونی 17 ساڵ بەسەر دامەزراندنی تۆڕی وەرزشی یاریگا، ئەپلیکەیشنی یاریگا راگەیاندرا کە هاوشێوەی ئەپلیکەیشنە بەناوبانگەکانی جیهان، رووماڵی زۆربەی خول و پاڵەوانێتییەکانی جیهان دەکەین.

لە ئەپلیکەیشنی یاریگا، هاوشێوەی ئەپلیکەیشنەکانی جیهانی، چرکە بە چرکە ئاگاداری ئەنجامەکان و تەواوی وردەکارییەکانی یاری و یاریزانەکان دەبیت. تۆڕی وەرزشی یاریگا باشترین خزمەتگوزاری بە زمانی کوردی خستووەتە بەردەم هەوادارانی وەرزشی کوردستانی، ئەپلیکەیشنی یاریگا لە ستۆرەکانی IOS و ئەندرۆید بەردەستە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا، پلانی ستراتیجی بۆ بەرەوپێشبردنی میدیای وەرزشی داڕێشتووە، بە گوێرەی کاتی دیاریکراو، هەنگاو بەرەو ئامانجەکان دەنێین. بە خۆشحاڵییەوە پلاتفۆرمەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا لە سۆشیاڵ میدیا، یەکێکن لە باشترینەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە، ئێستا کۆنتێنتی یاریگا لە پلاتفۆرمەکانی نێودەوڵەتی دەبیندرێن، هۆکاری سەرەکیش، پاڵپشتی بەردەوامی هەواداران و فانەکانی یاریگایە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا لە 26ی ئابی 2006، لەلایەن کۆمەڵێک گەنجەوە دامەزرا و ئێستا یەکێکە لە دیارترین پلاتفۆرمەکانی وەرزشی، لەسەر ئاستی ناوچەکە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button