ئینگلتەرا

گرانترین یاریریزانی پریمەرلیگ خۆی پێشکەشی بارسێلۆنا کردووە!

Yariga App

یاریگا –

گرانترین یاریزانی مێژووی گواستنەوەکانی خولی ئینگلیزی نایەوێت لە یانەکەی بەردەوام بێت و خۆی پێشکەشی بارسێلۆنا کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سپۆرتی کەتەلۆنی، ئینزۆ فێرناندێز کە دەنگۆی زۆری لەسەرە ریزەکانی چێڵسی جێ بهێڵێت، خۆی پێشکەشی یانەکەی کەتەلۆنیا کردووە.

ئەو یاریزانە ناوەڕاستکارە زستانی ساڵی پار بوو لە بەنفیکاوە بە بڕی ١٠٦ ملیۆن پاوەند/١٣٥ ملیۆن دۆلار لە بەنفیکاوە گواسترایەوە ستامفۆردبریج وەک گرانترین گواستنەوە.

ئامارەکانی یاریزانە ئەرجەنتینیەکە لەگەڵ بلووز لە ئاستی چاوەڕوانییەکان و نرخەکەیشیدا نەبووەە تا ئێستا، هەر بۆیە هەواڵی زۆری لە بارەیەوە بڵاو کرایەوە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا کە لە یانەکە لەندەنیەکە دەردەچێت ئەگەرچی گرێبەستەکەی تا ساڵی ٢٠٣٢ دەخایەنێت لەگەڵ چێڵسی.

ئینزۆ وەک ڕەتدانەوەی ئەو دەنگۆیانە، چوارشەممەی رابردوو لە یاری بەرامبەر ئەستۆن ڤیلا لە میانی یارییەکانی جامی یەکێتی ئینگلتەرا کاتێک گۆڵی سێیەمی چێڵسی تۆمار کرد، درێسەکەی داکەند و بە ئاماژەی کرد کە ئەو بیر و هۆشی لەگەڵ چێڵسیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button