یاریگا –
کێشەی شۆخان نورەدین چارەسەرکرا و پەیوەندی بە کەمپی مەشق و راهێنانی هەڵبژاردەی عێراق دەکات.
شۆخان نورەدین کچە یاریزانی بەناوبانگی کورد سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەرەو ئیمارات گەشت دەکات بۆ ئەوەی پەیوەندی بە کەمپی مەشق و راهێنانی هەڵبژاردەی عێراق بکات، کە هەڵبژاردەی خانمانی عێراق لە ئیمارات کەمپێکی مەشق و راهێنانی کردووەتەوە و ئامادەکاریی دەکات بۆ بەشداریکردن لە جامی رۆژئاوای ئاسیا.
شۆخان دوای گەڕانەوەی لە ریزی یانەی هیلالی سعوودی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ئافرەتانی دهۆک کرد و لە قۆناخی پێش کۆتایی خولی فوتساڵی خانمانی کوردستان، رۆژی هەینی لە یاریی بەرامبەر سیروانی هەڵەبجە یاریی کرد و هاتریکی بۆ یانەکەی دهۆک کرد، یانەکەی بە چوار گۆڵی خاوێن سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
شۆخان نورەدین دوای گەڕانەوەی لە سعوودیە پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ئافرەتانی هەولێر کردبوو بۆ ئەوەی بەشداریی لە یارییەکانی خولی فوتساڵی خانمانی کوردستان بکات، بۆیە کێشە بۆ پەیوەندیکردنی بە هەڵبژاردەی خانمانی عێراق دروستببوو.
شۆخان نورەدین ئەم وەرزە بە تۆمارکرندی نۆ گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی خولی نایابی خانمانی سعوودیەی گرتووە و تەنیا لە ماوەی دوو وەرز بە تۆمارکردنی 52 گۆڵ بووە گۆڵکاری مێژوویی خولەکە.