ئاسیاسعوودیەگرنگترین

ئەدیداس دەبێتە سپۆنسەری نوێی نەسر

Yariga App

یاریگا –

یانەی نەسری سعودی بەشێوەیەكی فەرمی رایگەیاند ئەدیداس دەبێتە سپۆنسەری نوێی یانەكە بۆ سالانی داهاتوو.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەرمی نەسر لە پلاتفۆرمی ئێكس رایگەیاند لەگەڵ ئەدیداس گەیشتوونەتە رێككەوتن بۆ سپۆنسەركردنی درێسی یانەكە بۆ وەرزی نوێ.

گرێبەستەكەی نەسر و ئەدیداس لە وەرزی داهاتووە دەست پێدەكات و رێككەوتنەكەیان بۆ ماوەی سێ ساڵ دەبێت.

ئەمە لە كاتێكدایە كە كەمتر لە ساڵێك بەسەر رێككەوتنی نێوان كۆمپانیای نایكی و یانە سعودییەكەدا تێپەڕیوە.

لە دوای واژۆكردنی گرێبەست لەگەڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ، نەسر بووە بە یەكێك لە یانە بەناوبانگەكانی جیهان و هەمووان هەوڵی نزیك بوونەوە لەو یانەیە دەدەن.

نەسر بە كۆكردنەوەی 46 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی خولی رۆشنی سعودی دێت و بە جیاوازی حەوت خاڵ لە دوای هیلالی پێشەنگەوە دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button