Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا: ئەگەر ریال هالاندی دەوێت پێویستە پەیوەندیمان پێوە بکات

پەیوەندیکردنی هالاند به‌ ریال مەدرید بۆ ئێمە شەرەفە

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا رایده‌گه‌نێت هالاند له‌گه‌ڵ ئێمه‌ دڵخۆشه‌ و ئه‌گه‌ر ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت، ده‌بێت په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكات.

گواردیۆلا لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی beIN Sports گوتی، گۆڕانکارییەکە روودەدات ئەگەر ئێرلینگ هالاند بڕیاری درێژکردنەوە یان رەتکردنەوەی گرێبەستەکەی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی بدات، یان کاتێک یانەکە بڕیاری درێژکردنەوە یان رەتکردنەوەی گرێبەستەکەی ده‌دات.

گوتیشی: ئەگەر یانه‌یه‌ك بیەوێت ئێرلینگ هالاند بگوازێته‌وه‌ ئەوە ئاسانە، پەیوەندی بە مانچێستەر سیتیەوە بکە و پرسیار بکە، ئەمە ئەو کارەیە کە ئێمە دەیکەین کاتێک دەمانەوێت گرێبەست لەگەڵ یاریزانێك بکەین، لەوە ئاڵۆزتر نییە.

راهێنه‌ره‌ ئیسپانیه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكرد، ئێمە دەمانەوێت هالاند بۆ ماوەیەکی زۆر لەگەڵمان بمێنێتەوە، چونکە زۆرمان خۆش دەوێت، دڵخۆشین بە بوونی ، هیوادارین دڵخۆش بێت لەگەڵمان.

گواردیۆلا زیاتر قسه‌ی له‌سه‌ر هالاند كردوو رایگه‌یاند، هیچ زانیارییەکم لەسەر ئەوە نییە لە داهاتوودا چی ڕوودەدات، هالاند وەرزی رابردوو په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌كه‌مان كرد، کاریگەرییەکی زۆری له‌سه‌ر ئاستی تیپه‌كه‌ هه‌بوو، لە سەرەتای ئەم وەرزەشدا ژمارەکانی زۆر باش بوون، بەڵام بۆ ماوەی دوو مانگ به‌هۆی پێكانه‌وه‌ له‌ یاریگاكان دووركه‌وته‌وه‌.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، شتێکی سروشتییە یانەی ڕیال مەدرید بیەوێت باشترین یاریزانەکان لەخۆبگرێت، بارسێلۆناش بەهەمان شێوە، بۆ یانەکانی ئیتاڵیا، یان پاریس سان جێرمانیش هەمان شت راستە، ئەوان باشترین یاریزانه‌كانیان دەوێت، ئێمەش باشترین یاریزانمان دەوێت، هه‌روه‌ها مانچستەر یونایتد، لیڤەرپوول و ئارسناڵ و هەمووان یاریزانی باشیان ده‌وێت، شتێکی ئاساییە، كارێكی سەرسوڕهێنەر نییە.

له‌ كۆتاییدا گوتی، پەیوەندیکردنی هالاند به‌ ریال مەدرید بۆ ئێمە شەرەفە، ئەمەش مانای ئەوەیە ئێمە کارێکی باشمان کردوە، چونكه‌ ئه‌و کارێکی باوەڕپێنەکراوی ئەنجامداوه‌، به‌ڵام هیچ شتێكی فه‌رمی نیه‌ تەنها بۆ ئەوەیە چه‌ند مێدیایه‌ك باسی ده‌كه‌ن، هیچ نییە، بێگومان پشتگوێی دەخەم، ئه‌م بابه‌ته‌ بە هیچ شێوەیەک بێزارم ناکات.

Back to top button