عێراقکوردستان

ڤیدیۆ | شێرکۆ کەریم دوای 10 رۆژ گەڕایەوە راهێنانەکانی یانەی هەولێر

Yariga App

یاریگا –

شێرکۆ کەریم بایکۆتی شکاند و ئەمڕۆ گەڕایەوە مەشق و راهێنانەکانی یانەی هەولێر.

ئەمڕۆ یەکشەممە (4ـی شوباتی 2024) شێرکۆ کەریم گەڕایەوە مەشق و راهێنانەکانی یانەی هەولێر و دوای 10 رۆژ بایکۆتی شکاند و گەڕایەوە مەشق و راهێنانەکان، لەکاتێکدا کاپتنەکەی هەولێر لەگەڵ یانەکەی قەڵاومنارە گەشتی بەغدای نەکرد و بەشداریی دوو یارییە دۆستانەکەی هەولێری نەکردبوو.

دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە شێرکۆ کەریم یانەی هەولێر بەجێدەهێڵێت و دەچێتە یانەی زاخۆ، بەڵام تۆڕی وەرزشی یاریگا وەکو یەکەم سەرچاوە رایگەیاند، شێرکۆ لە هەولێر دەمێنێتەوە و ناچێتە زاخۆ، کە سبەی دووشەممە دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە عێراق دادەخرێت.

جگە لە شێرکۆ کەریم، ئاکام هاشم ناوەڕاستکاری یانەی هەولێریش دوای گەڕانەوەی لە قەتەڕ و بەشداریکردنی لە جامی ئاسیا، هەڵۆ فایەق دوای گەڕانەوەی لە هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێراق گەڕانەوە مەشق و راهێنانەکانی یانەی هەولێر.

هێلیۆ مۆنتێرۆ یاریزانی نوێی یانەکە دوای گەڕانەوەی بۆ ریزەکانی یانەکەی قەڵاومنارە، ئەمڕۆ یەکەمین مەشق و راهێنانی لەگەڵ یانەکە ئەنجام دا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button