کوردستان

یاریی شەقڵاوە و چوارقوڕنە بەهۆی نالەباری کەشوهەوا دواخرا

Yariga App

یاریگا –

یاریی شەقڵاوە و چواراقوڕنە لە خولی نایابی کوردستان بەهۆی نالەباری کەشوهەوا بەفەرمی بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

بەهۆی ئەو شەپۆڵە بەفربارینەی شەقڵاوە و دەوروبەری گرتووەتەوە، یاریگای یانەی شەقڵاوە کە کەوتووەتە سەنتەری شەقڵاوە، بەتەواوەتی بەرگی سپی پۆشیوە و سەرپەرشتیاران و ناوبژیوانانی یاریی شەقڵاوە و چوارقوڕنە لە گەڕی هەژدەمی خولی نایابی کوردستان بڕیاریان دا یارییەکە بۆ کاتێکی دیکە دوابخرێت.

ئەمڕۆ یاریگای یانەی پێشمەرگەی هەولێریش لە پیرمام بە تەواوەتی سپی پۆشیوە و یاریگایەکە بە کەلکی یاریکردن نایەت، لەکاتێکدا وابڕیارە سبەی پێشمەرگەی هەولێر لە یاریگای خۆی میوانداریی دهۆک بکات.

ئەمڕۆ جگە لە یارییەکەی شەقڵاوە و چوارقوڕنە کە هێشتا فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان وادەی داهاتووی یارییەکەی رانەگەیاندووە، سێ یارییەکەی دیکە لە خولەکە بەڕێوە دەچن کە بریتین لە یارییەکانی دەربەندیخان و هەولێر لە دەربەندیخان، سیروانی نوێ و زاخۆ لە سلێمانی و یاریی رانیە و ئاکرێ لە رانیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button