ئەمشەو ئەنچیلۆتی لە دێربی مەدرید کێشەی بەرگریکردنی هەیە
یاریگا –
ئەنچیلۆتی بۆ یاریی ئەمشەو لە دێربی مەدرید کێشەیبۆ دروستبووە، بەهۆی پەتای پێکانەوە لە تواناکانی یاریزانەکانی بێبەش دەبێت.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، فران گارسیا لە راهێنانەکانی دوێنێ شەممەی ریال مەدرید لە پاژنەپێی چەپی تووشی پێکان بووە، ئەمڕۆ پشکنینی زیاتری بۆ دەکرێت، گەرچی ناوی لە لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی یاریی دێربی مەدریدە، بەڵام بەشداریکردنی لە یارییەکە مسۆگەر نییە.
رۆژنامە مەدریدییەکە ئاشکرایکردووە، ئەگەر فران گارسیا لەلایەن دەستەی پزیشکەکانی یانەکەوە گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵنەکرێت، ئەوا ئەنچیلۆتی ناچار دەبێت پشت بە تواناکانی ئەنتۆنی رۆدیگەر ببەستێت، بەڵام بەرگریکارە ئەڵمانییەکەش تەواو ئامادە نییە و لەوانەیە ئەویش بۆ یارییەکە بەردەست نەبێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەگەر فران گارسیا و رۆدیگەر بۆ یاریی ئەمشەو ئامادە نەبوون، ئەوا چاوەڕێ دەکرێت فێرلاند مێندی و ناچۆ لە دڵی بەرگری یاریی بکەن و کاماڤینگاش لە بەرگری چەپ یاریی بکات.
ئەمشەو لە گەڕی بیست و سێیەمی لالیگا، ریال مەدریدی پێشەنگ میوانداریی ئاتلێتیکۆ مەدریدی چوارەم دەکات، کە لۆس بلانکۆس بە جیاوازی دە خاڵ لەپێشەوەی دراوسێیەکەی دێت.