ئیسپانیا

بڕی ئەو پارەیەی ریاڵ لە سپۆنسەرە نوێیەکەی دەستی دەکەوێت… لەگەڵ ئەدیداس و فلای ئیمارات سێکوچکەیەکی پارەدارکردنی مێرەنگی پێک دەهێنن

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریاڵ مەدرید سپۆنسەرێکی نوێ ڕادەگەیەنێت و سەرچاوەکانی هەواڵیش بڕی گرێبەستەکەی نێوانیان ئاشکرا دەکەن.

دوای ئەوەی چەند کاتژمێری ڕابردوو یانە شاهانەکە بە جۆرێک لە جۆرەکان هەودارانی وا تێگەیاند گرێبەستێکی نوێ ڕادەگەیەنن و هەموان وای بۆ چوون گواستنەوەی کیلیان مباپێ بێت لە کۆتا ساتەکانی بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا، بەڵام دەرکەوت ڕێککەوتنیانە لەگەڵ کۆمپانیای زەبەلاحی hp ئەمریکی لە بواری تەکنەلۆژیای زانیاری ( IT ).

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڕە پارەی ڕێککەوتنی نێوانیانی ئاشکرا کردووە و باس لەوە دەکات ساڵانە کۆمپانیا ئەمریکیەکە بڕی ٧٠ ملیۆن یۆرۆ دەداتە شاهانەکان.

ناوی سپۆنسەرە نوێیەکە دەچێتە سەر قۆڵی درێسی یانە مەدریدیدیەکە و، بەوەش هاوشانی ئەدیداس بۆ کەلوپەلە وەرزشیەکان و فلای ئیماراتی بواری فڕۆکەوانی سێکوچکەیەکەی پارەدارکردنی مەدریدیەکان پێک دەهێنن و بە هەرسێکیانەوە ساڵانە بڕی ٢٥٠ ملیۆن دەخەنە سەر خەزێنەکەی فلۆرێنتینۆ پێرێز.

بابەتی زیاتر

Back to top button