ئیسپانیا

ریال مەدرید گرێبەستێکی نوێ رادەگەیەنێت

Yariga App

یاریگا –

ڤیدیۆیەکی 20 چرکەیی لە پەیجی فەرمی ریال مەدرید لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) بڵاو بووەوە کە بە خێرایی قسە و باسێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

لە ڤیدیۆکەدا دیمەنێکی پانۆرامای یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەردەکەوێت کە مێز و کورسی و لاپتۆپ تێدایە و کەسێک وشەی “NEW” واتە “نوێ” لەسەر لاپتۆپەکە دەنوسێت.

هەر لە ساتەوەختی بڵاوکردنەوە، دەنگۆکان دەستیان پێکرد. کاتی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە لەگەڵ کۆتا رۆژی بازاڕی گواستنەوەی زستانەی وایکرد زۆر کەس وا بیربکەنەوە کە ریال مەدرید بڕیارە گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ رابگەیەنێت و خەڵکانێکی زۆر لە بەشی کۆمێنت ئاماژە بە ناوی ئێمباپێ دەکەن.

لەم گرتە ڤیدیۆیەدا هەواڵی راگەیاندنی نوێ بۆ رۆژی هەینی هەیە، بەڵام ئێستا روونە کە هەواڵەکە پەیوەندی بە رێککەوتنی یانە مەدریدییەکە هەیە لەگەڵ کۆمپانیای ئێچ پی وەک سپۆنسەرێکی نوێ نەک گواستنەوەی ئێمباپێ. لەڕاستیدا لەمەودوا لۆگۆی براندی ئێچ پی لەسەر قۆڵی درێسی ریال دەبینرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button