بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

تەواو | هێلیۆ مۆنتێرۆ دەگەڕێتەوە ریزەکانی یانەی هەولێر

Yariga App

یاریگا –

هێلیۆ مۆنتێرۆ بەرگریکاری بەڕازیلی لەگەڵ یانەی هەولێر گەیشتە رێککەوتن و لە چەند رۆژی داهاتوو بەفەرمی دەبێتە یاریزانی یانەی هەولێر.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگا، هێلیۆ مۆنتێرۆ بەرگریکاری بەڕازیلی کە هاوینی ساڵی رابردوو یانەی هەولێری بەجێهێشت، لەگەڵ یانەکەی پایتەخت گەیشتووەتە رێککەوتن و لەم چەند رۆژە دەگاتە هەولێر و گرێبەستەکەی لەگەڵ زەردپۆشەکان واژۆ دەکات.

هێلیۆ مۆنتێرۆ (34 ساڵ) هاوینی 2022 لە یانەی زاخۆوە روویکردە یانەی هەولێر و بۆ ماوەی وەرزێک لە ریزەکانی یانەکەی قەڵاومنارە بوو، دواتر پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی تەڵەبە کرد.

هێلیۆ مۆنتێرۆ دەبێتە دووەم دووەم گرێبەستی زستانەی یانەی هەولێر، کە پێشتر زەردپۆشەکان گواستنەوەی عەلی موحسین ناوەڕاستکاری پێشووی یانەی حدوودیان راگەیاندبوو.

رۆژی دووشەممە (5ـی فێبرایەری 2024) دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە نێوان یانەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق دادەخرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button