بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراق

تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگا؛ شێرکۆ کەریم لە هەولێر یاخی بووە و لە زاخۆ نزیکبووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

شێرکۆ کەریم لە یانەی هەولێر یاخی بووە و لە چوونی بۆ ریزەکانی زاخۆ نزیکبووەتەوە، تەنیا پێنج رۆژ لە بەردەم یانەی زاخۆدایە بۆ ئەوەی گرێبەستەکە یکلا بکەنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، شێرکۆ کەریم تاوەکو ئێستا بایکۆتی مەشق و راهێنانەکانی یانەی هەولێری کردووە و تاوەکو ئێستا سوورە لەسەر ئەوەی پێشەکی گرێبەستەکەی وەربگرێت، گەرچی سەرەتا وابڕیاربوو لەگەڵ یانەکەی قەڵاومنارە گەشتی بەغدا بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا گەشتی نەکردووە و لە هەولێرە.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند، یانەی زاخۆ ئۆفەرێکی بە بڕی 300 ملیۆن دینار پێشکەشی شێرکۆ کەریم کردووە بۆ ئەوەی بیباتە ریزەکانی، کە هاوینی رابردوو شێرکۆ بە 400 ملیۆن دینار گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی هەولێر نوێکردەوە.

شێرکۆ کەریم داوای 150 ملیۆن دینار پێشەکی گرێبەستەکەی لە یانەی هەولێر دەکات و تاوەکو ئێستاش یانەکەی پایتەخت نەیتوانیوە پێشەکی گرێبەستی یاریزانەکانی بدات، شێرکۆ کەریم و زاخۆ تاوەکو رۆژی دووشەممە دەرفەتیان هەیە بۆ ئەوەی رێکبکەون، چونکە رۆژی 5ـی ئەم مانگە دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە عێراق دادەخرێت.

 لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان تاوەکو ئێستا هەشت یاریزان ریزەکانی یانەکەیان بەجێهێشتووە، ئاسۆ رۆستەم دیارترین یاریزان بوو بە رەزامەندیی هەردوولا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە هەڵوەشاندەوە، حوسێن جولی و محەمەد محوسینیشی بەهۆی وەرنەگرتنی پێشەکی گرێبەستەکانیان رۆیشتنیان لە یانەکە راگەیاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button