کوردستانگرنگترین

هەڵسەنگاندنی یاریگا | شوانه‌ كه‌مال بە ئەستێرەی گەڕی حه‌ڤده‌می خولی نایابی کوردستان دیاریكرا

Yariga App

یاریگا –

شوانه‌ كه‌مال یاریزانی ده‌ربه‌ندیخان بە ئەستێرەی گەڕی حه‌ڤده‌می خولی نایابی کوردستان دیاریكرا، کە هەفتانە تۆڕی وەرزشی یاریگا ئەستێرەی هەر گەڕێکی خولەکە دەستنیشان دەکات.

شوانه‌ كه‌مال له‌ یاریی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئاكرێ بووە فریادڕەسی دەربەندیخان، له‌ دوا خوله‌كه‌كانی یارییه‌كه‌ یانه‌كه‌ی له‌ گۆڵی دووه‌می یانه‌ی ئاكرێ رزگار كرد و له‌ خوله‌كی 3+90 گۆڵی به‌رامبه‌ری بۆ یانه‌كه‌ی تۆماركرد، یارییه‌كه‌ش به‌ به‌رامبه‌ربوون به‌ گۆڵێك بۆ هەرلایەک كۆتایی هات.

کاپتنەکەی دەربەندیخان رۆڵێکی کاریگەر و یەکلاکەرەوەی هەبوو، بۆ ئەوەی لەناو یاریگای ئاکرێ دووەمی ریزبەندیی خولەکە خاڵێک بەدەست بهێنن.

ده‌ربه‌ندیخان له‌ كۆی 17 یاری 25 خاڵی هه‌یه‌ و شه‌ش بردنه‌وه‌ و چوار دۆران و حه‌فت یه‌كسان بوونی هه‌یه‌، به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 25 خاڵ پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی گرتووه‌.

شوانەکەمال؛ ئەوەی ئەمڕۆ من کردم کۆی تیپەکە تێدا بەشدارە

بابەتی زیاتر

Back to top button