بازاڕی گواستنه‌وه‌کوردستانگرنگترین

ئەمشەو دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە نێوان یانەکانی کوردستان دادەخرێت

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە نێوان یانەکانی کوردستان دادەخرێت، رانیە زۆرترین گرێبەستی واژۆ کردووە و پێشمەرگەی هەولێریش هیچ گرێبەستێکی نەکردووە.

ئەمشەو کاتژمێر 12:00 بەفەرمی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان لە نێوان یانەکانی خولی پلەیەک و نایابی کوردستان دادەخرێت، تاوەکو ئێستا یانەکانی خولی نایاب 59 گرێبەستی نوێیان واژۆ کردووە، کە لەسەر ئاستی یانەکانی خولی نایاب یانەی رانیە زۆرترین گرێبەستی واژۆ کردووە و حەفت یاریزانی نوێی بردووەتە ریزەکانی، پێشمەرگەی هەولێریش تاکە یانەیە لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی ئەمساڵ هیچ یاریزانێکی نەبردووەتە ریزەکانی.

لەوەتەی یەکەم رۆژی ئەم مانگەوە دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە نێوان یانەکانی کوردستان کراوەتەوە، دوای 28 رۆژ ماوەی گواستنەوەی یاریزانان ئەمشەو کۆتایی دێت، کە جگە لە رانیە، یانەی دهۆکیش لەم زستانە چالاک بوو شەش یاریزانی نوێی بردووەتە ریزەکانی بۆ ئەوەی قەرەبووی ئەنجامە خراپەکانی قۆناخی یەکەمی بکاتەوە.

سۆران و برایەتی و شەقڵاوە هەریەکەیان لەم مانگە پێنج گرێبەستیان واژۆ کردووە، هەندرێنیش چورا یاریزانی بردە ریزەکانی.

چوونی میران محەمەد لە سیروانی نوێ بۆ دەربەندیخان، محەمەد سابیر بۆ برایەتی، دیار عەلی بۆ هەندرێن، فەرهەنگ وریا بۆ هەولێر و هەورۆ حەمەد بۆ چوارقوڕنە لە دیارترین گرێبەستەکانی زستانەی کوردستان بوون.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button