ئاسیاجامی ئاسیا 2023عێراقگرنگترین

ڤیدیۆی تایبەت: ئەیمەن حوسێن بە پێکانەوە گۆڵی دووەمی بەرامبەر ژاپۆن تۆمارکردووە

Yariga App

یاریگا –

ئەیمەن حوسێن هێرشبەری عێراقی لە یاریی بەرامبەر ژاپۆن لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا بە پێکانەوە گۆڵی دووەمی بەرامبەر ژاپۆن تۆمار کردووە.

ڤیدیۆیەکی ئەیمەن حوسێن بڵاوبووەتەوە، لە نیوەی یەکەمی یارییەکەیان بەرامبەر ژاپۆن هەست بە ئازار دەکات و داوای فریاگوزاریی سەرەتایی دەکات، کەچی هەر لەو کاتەدا هێرشێک بۆ عێراق دەڕەخسێت و ئەیمەن حوسێنیش رادەکات و گۆڵی دووەم بە سەر تۆمار دەکات.

ئەیمەن حوسێن بەهۆی ئەو پێکانەی لە یارییەکە تووشی بوو، لە پشووی نێوان هەردوو گێم گۆڕانکاریی پێکرا و لە نیوەی دووەم بەشداریی یارییەکەی نەکرد، کە شێرەکانی رافیدەین 2-1 بردنەوەیان بەدەستهێنا و ئەیمەن لەوەتەی ساڵی 2007 لەدوای یونس مەحموود بووە یەکەم یاریزانی عێراق لە یارییەکی جامی ئاسیا دوو گۆڵ بکات.

ئەیمەن حوسێن بە تۆمارکردنی 20 گۆڵ نۆیەمین گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەی عێراق و لە جامی ئاسیای 2023 لەو دوو یارییەی ئەنجامی داوە، سێ شووتی ئاڕاستەی گۆڵ کردووە و هەر سێ شووتەکانی گۆڵ بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button