یاریگا-
دیێگۆ سیمیۆنی رایگه‌یاند، پێویسته تیپه‌كه‌مان هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك نه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له ریال مه‌درید ببه‌ینه‌وه.
دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ری یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید پێش یاری ئه‌مشه‌ویان له جامی شای ئیسپانیا به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، ئه‌وه ته‌نها یارییه‌ك نییه، چونكه قۆناخی كۆتاییه و هیچ جیاوازییه‌ك بۆ ئێمه و ئه‌وان نییه، بۆیه پێویستمان به هانده‌رانمان هه‌یه هه‌میشه له میترۆپۆلیتانۆ ئاماده‌بن، ده‌بێت باشترینی خۆمان نیشان بده‌ین ، هانده‌ران پاڵپشتی ئێمه بن.
راهێنه‌ره ئه‌رجه‌نتینیه‌كه گوتیشی، پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نی تاكه‌كه‌سی پێشبكه‌وین، چونكه تۆپی پێی ئه‌مڕۆ هه‌میشه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه، بچیته پێشه‌وه چانسی سه‌ركه‌وتنی زیاترت هه‌یه ، ئێمه كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین، كاتێكیش له‌م لایه‌نه‌دا پێشكه‌وتنمان كرد، ئه‌وا تیپێكی باشتر ده‌بین .
له كۆتاییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بۆ ئه‌وه بتوانین له ریال مه‌درید ببه‌ینه‌وه نابێت هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك بكه‌ین، چونكه رووبه‌ڕووی باشترین ركابه‌ر ده‌بینه‌وه، دوای بردنه‌وه‌یان له جامی سوپه‌ری ئیسپانیا، ئه‌وان به وره به‌رزی دێنه یاریگا ، توانایه‌كی جه‌سته‌یی به‌رزیان هه‌یه، له‌رووی ده‌روونیه‌وه زۆر باش ئاماده‌ن.