ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

چاڤی داوای لێبوردن لە هاندەرانی بارسێلۆنا دەكات

Yariga App

یاریگا –

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات داوای لێ بوردن لە هاندەرانی یانەكەی دوای شكستە سەختەكەیان بەرامبەر ریال مەدرید دەكات.

شەوی رابردوو ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە یاری كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا رووبەڕووی یەك بوونەوە، یارییەكەش بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی یانە شاهانەكە كۆتایی هات.

گۆڵەكانی یارییەكە لەلایەن ڤینیسیۆس جونیۆر سێ گۆڵ و رۆدریگۆ گۆڵێك تۆمار كران و تاكە گۆڵەكەی بارسێلۆناش لەلایەن لیڤاندۆڤسكیەوە تۆمار كرا.

لە دوای یارییەكە چاڤی گوتی:

ئێمە خراپترین یاریمان ئەنجامدا، یارییەکی زۆر خراپ بوو، لە هیچ کاتێکدا باش نەبووین، ریال مەدرید لە هێرشی پێچەوانەدا زیانێکی زۆری پێگەیاندین، ناچار بووین لایەنی تاڵی تۆپی پێ ئەزموون بکەین، داوای لێبوردن لە هاندەران دەكەم.

راهێنەرەكەی بارسێلۆنا بەردەوام بوو گوتیشی: 

دۆڕاندن بەرامبەر ریال مەدرید دەبێت ببێتە وانەیەك بۆ ئێمە بۆ ئەوەی باشتر رکابەری بکەین، باشتر یاری بکەین، ئەمە روونە، رۆژانی سەخت روودەدەن، رۆژانێك كە رەخنەی زۆریان هەڵگرتووە.

لە درێژەی قسەكانیشیدا گوتی:

پیرۆزبایی لە ریال مەدرید دەكەم، داوای لێبوردنیش لە هاندەران دەكەم، لە هەموو شتێكمان كەم بوو.

هەروەها گوتیشی:

زۆر دۆڕانی سەختم بینیوە، ئەمەش یەكێك بوو لەوان، بەڵام هێشتا وەرز زۆری ماوە، دەبێت هەمیشە ئەرێنی بین و ركابەری لەسەر بردنەوەی سێ نازناو دەكەین.

لە كۆتاییشدا گوتی:

بەهۆی بارودۆخی ئابووری یانەكەوە ناتوانین لە گواستنەوەكانی زستانەدا گرێبەست لەگەڵ هیچ یاریزانێكدا بكەین.

وا بڕیارە رۆژی پێنجشەممە بارباسترۆ لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی قۆناخی شازدەی جامی شای ئیسپانیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button