یاریگا –
كارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ژمارەیەكی زینەدین زیدانی فەڕەنسی و راهێنەری پێشووی یانە شاهانەكەی یەكسان كردەوە.
شەوی رابردوو ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە یاری كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا رووبەڕووی یەك بوونەوە، یارییەكەش بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی یانە شاهانەكە كۆتایی هات.
گۆڵەكانی یارییەكە لەلایەن ڤینیسیۆس جونیۆر سێ گۆڵ و رۆدریگۆ گۆڵێك تۆمار كران و تاكە گۆڵەكەی بارسێلۆناش لەلایەن لیڤاندۆڤسكیەوە تۆمار كرا.
🏆 ¡SOMOS #SUPERCAMPEONES! 🏆
🏁 @RealMadrid 4-1 @FCBarcelona_es
⚽ 7' @vinijr
⚽ 10' @vinijr
⚽ 33' Lewandowski
⚽ 39' @vinijr (p.)
⚽ 64' @RodrygoGoes#superSupercopa | #Emirates pic.twitter.com/ZtuBCqrF8E— Real Madrid C.F. (@realmadrid) January 14, 2024
بەوەش كارلۆ ئانچێلۆتی توانی نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا بۆ جاری سیازدەیەم بۆ ریال مەدرید بباتەوە.
هەروەها كارلیتۆ بوو بە سێیەم راهێنەری مێژووی ریال مەدرید زیاتر لە جارێك نازناوی سوپەری ئیسپانیا بباتەوە لە دوای، لیۆ بێنهاكەر و زینەدین زیدان.
راهێنەرە ئیتاڵیەكە ژمارەی نازناوەكانی لەگەڵ ریال مەدرید گەیاندە 11 نازناو نەوەش ژمارەی نازناوەكانی لەگەڵ زینەدین زیدان یەكسان كردەوە.
Felices de empezar el año con este título. #superSupercopa #HalaMadrid pic.twitter.com/rqEvcNJ9vX
— Carlo Ancelotti (@MrAncelotti) January 14, 2024
چاوەڕوان دەكرێت رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ریال مەدرید لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ ببێتە میوانی ئاتلێتیكۆ مەدرید، لە میانی یارییەكانی قۆناخی شازدەی جامی شای ئیسپانیا.