ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیە

هێندرسن پەشیمانە و دەیەوێت تۆپی پێی سعودیە جێبهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

لە ئیتاڵیا بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە جۆردن هێندرسن لەگەڵ یۆڤێنتوس دەستی بە دانوستاندن کردووە و یانەی ئیتیفاقی سعودی جێدەهێڵێت.

لە گواستنەوەکانی زستانەدا هەواڵێکی زۆر لەسەر پەشیمانی بەشێک لە ئەستێرەکانی تۆپی پێ لە پەیوەندی کردنیان بە تۆپی پێی سعودیە دەبیسترێت و ناوی جۆردن هێندرسن کاپتنی پێشووی لیڤەرپوول لە ریزی ئەم یاریزانانەدا دەبیسترێت.

لەم دواییانەدا پێگەی ریازییە بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی فەرمی یانەی ئیتیفاق بڵاویکردەوە، تا ئێستا هیچ ئۆفەرێکی ئەوروپی پێشکەش بە جۆردن هێندرسن، یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا نەکراوە و جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی یەکەمی یانەکە ئەوەیە ئەم یاریزانە تاوەکوو 2026 بهێڵێتەوە، بەڵام لە ئیتاڵیا، ئەوان پێیان وایە یۆڤێنتوس لەگەڵ کاپتنی پێشووی لیڤەرپوول دەستی بە گفتوگۆ کردووە.

سکای سپۆرت لەم بارەیەوە نووسیویەتی:

پێدەچێت جۆردن هێندرسن دوا رۆژەکانی لە سعودیە بەسەر ببات. نزیکترین یانە بۆ ئەم یاریزانە ئینگلیزییە یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵییە، دانوستانەکانی نێوان خانمە پیرەکە و هێندرسنیش لە ئێستاوە دەستیپێکردووە. ئاماژەی بەوەشکردووە، گواستنەوەی بە شێوەی خواستن باشترین بژاردە دەبێت و لەڕووی مووچەوە کێشەی نابێت، چونکە هێندرسن رازییە ساڵانە کەمتر لە دوو ملیۆن یۆرۆ وەربگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button