ئینگلتەرایاریگا

کایسیدۆ زانیاری هەڵەی داوە بە پۆچـێـتینۆ!

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکانی ماوریسیپ پۆچێتینۆی ڕاهێنەر زانیاری ناڕاستی تێدا بەدی کرا و، دواتر دەرکەوت هەڵە لە ڕاهێنەرە ئەرجەنتینیەکە نەبووە، بەڵکو مۆسێس کایسیدۆ زانیاری هەڵەی پێ داوە.

٩ی ئەم مانگە لە میانی یاری چوونی جامی کاپیتاڵ وەنی ئینگلیزی چێڵسی بوو بە میوانی میدڵزبەرە و ١-٠ بە یانەی خاوە ماڵ دۆڕا.

ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەکەی سبەینێ بەرامبەر فوڵهام لە گەڕی 21ی پریمەرلیگ، پۆچێتینۆ لەسەر لایەنی جیاواز لێدوانی دا و تێیدا تیشکیشی خستە سەر شکستەکەی ڕابردوویان بەرامبەر میدڵزبەرە و وتی:

کایسیدۆ پێی وتم ئەوانیش وەک برایتن ساڵی پار بە میدڵزبەرە دۆڕاون. زۆرێک لە یانەکانی پریمەرلیگ کە ڕوو دەکەنە یاریگای میدڵزبەرە دەدۆێن. بەڵام وا ئێمە هێشتا زیندووین و یاری گەڕانەوە لە ستامفۆردبریج دەجەنگین بۆ گەیشتن بە یاری کۆتایی.

هەر دوای لێدوانەکانی ماوریسۆ، میدیاکان دەریان خست کە بە هیچ شێوەیەک برایتن بە میدڵزبەرە نەدۆڕاوە ساڵی پار و، تەنانەت 5-1یش براوە بوونە!

بە هەڵدانەوەی ئەنجامی یارییەکانی برایتن و میدڵزبەرە، دەردەکەوێت کۆتا جار جار یانەکەی پێشووی کایسیدۆ بە میدڵزبەرە دۆڕابێت، ساڵی 2015 بوو لە چامپیۆنشیپ و، ئەوکات کایسیدۆ هێشتا لە خولی ئیکوادۆری بووە.

ناوبراو هاوینی ڕابردوو بە گرێبەستێکی هەشت ساڵە لە برایتنەوە ڕووی کردە بلووز، بە نرخی وەک باس دەکرا زیاتر لە 100 ملیۆن پاوەند.

بابەتی زیاتر

Back to top button