سعوودیە

نەسر بۆ هێنانی یاریزانی نوێی بیانی، نزیکە لە بەڕێکردنی یەکێک لە بیانیەکانی ئێستای

Yariga App

یاریگا –

لە هەنگاوێکی نوێدا وەک خۆئامادەکردن بۆ وەرزی دادێ، یانەی نەسر دەیانەوێت خۆیان پڕچەکتر بکەن بە هێنانی یاریزانی دیکەی بیانی. بۆ ئەم مەبەستەیش دەستبەرداری یاریزانێکی ئێستایان دەبن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رودی گالێتی ڕۆژنامەنووس، نەسر خەریکە سیکۆ فۆفانا بەڕێ دەکەن و بۆ ئەو نیازەیش ئامادەن خۆیان نیوەی مووچەکەی بدەن بۆ تەواوکردنی ناردنە دەرەوەی بە خواستن. ئەو ڕۆژنامەنووسە دەشڵێت لە ئێستادا سێ یانە خواستی خۆیان بۆ گواستنەوەکە پیشان داوە.

یاریزانە کۆت دی ڤواریەکە هاوینی ساڵی ڕابردوو بە گرێبەستێکی سێ ساڵی لە یانەی لێنسی فەرەنسیەوە و بە بەهای 25 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە بۆ نەسر. بەڵام وا دیارە یانەکە دەیانەوێت سوود لە یاسا نوێیەکەی خولی سعودی وەربگرن کە ڕێگەی دا بە یانەکان ژمارەی یاریزانی بیانی بۆ 10 یاریزان بەرز بکەنەوە کە پێشتر ڕێگە بە هەشت یاریزان زیاتر نەدەدرا.

خولی سعودی گۆڕانکاریی دەکات لە ژمارەی یاریزانانی بیانی

بەوەش، دەتوانن بە شوێنگرتنەوەی فۆفانا بە بیانیەکی نوێ، سێ یاریزانی دیکەی نوێ لە ڕیزەکانیان ببینن لە پاڵ دیارترین ئەستێرەکانی ئێستایان وەک کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، سادیۆ مانێ، برۆزۆڤیچ، ئێمریک لاپۆرت, ئۆتاڤیۆ، تالیسکا و ئەلێکس تێلیس.

بابەتی زیاتر

Back to top button