ئاسیا

تارێمی میدیاکانی سعودیە بەخۆیەوە سەرقاڵ دەکات

Yariga App

یاریگا –

مەهدی تارێمی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئێران و یانەی پۆرتۆ، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا باس لە خۆشەویستی بۆ یانەی هیلال دەکات و ئەم ڤیدیۆیە سۆشیال میدیاکانی سعودیەی تەنیوە.

داهاتووی مەهدی تارێمی بۆ وەرزی داهاتوو تاوەکوو ئێسیتا نادیارە. گرێبەستی ئەم یاریزانە لەگەڵ یانەی پۆرتۆ لەم هاوینەدا کۆتایی دێت، هەرچەندە لە گواستنەوەیمانگی زستانەشدا چەندین یانەی گرنگی پێدەدەن، بەڵام ئینتەرمیلان وەک نزیکترین یانە بەم هێرشبەرە ئێرانییە دەزانرێت.

نێرازۆری کە بە بێ خەرجترین یانە لە گواستنەوەکان ناسراوە، لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا دەستیان بە دانوستانەکان کردووە بۆ هواستنەوەی تارێمی، بەڵام دەگوترێت کە تیپەکانی سعودی وەرزی رابردووش چاویان لە گۆڵکارەکەی پورتوگال بووە، هەرچەندە لە دوای ئۆفەرە زەبەلاحەکانی سعودیە تارێمی پێی باشتر بووە لە تۆپی پێی ئەوروپادا بەردەوام بێت.

لە هاویندا ناوی یانەی هیلال وەک یەکێک لەو تیپانەی کە مەهدیان دەویست بیسترا. پڕ دەستکەوترین یانەی سعودیە دەیویست سوود لە هێرشبەرە ئێرانیەکە وەربگرێت تاوەکوو چانسی بەدەست هێنانی جامی یانە پاڵەوانانی ئاسیا زیاتر بکات، بەڵام دواجار تارێمی رەتی کردەوە پەویوەندیان پێوە بکات.

ئێستا جارێکیتر دەنگۆ هەیە کەهیلال لە هاویندا هەوڵی گواستنەوەی تاریمی دەدات بە ئۆفەرێکی  گەورەتر و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی یەکێک لە هاندەرانی ئەم تیپە سعودیە بچێتە لای ئەم هێرشبەرە لە کەمپی هەڵبژاردەی قەتەر و داوای لێبکات جلە شینەکانی ریاز لەبەر بکات.


لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە سەرجەم ئەکاونتە بەناوبانگەکانی سعودیەدا بڵاوبووەتەوە، دوو هاندەری سعودی دەچنە لای مەهدی و داوای لێدەکەن بێتە هیلال. تارێمی کە سەرەتا لە گفتوگۆکەیان تێناگات، پاشان دوای بیستنی ناوی هیلال، بە ئینگلیزی دەڵێت “I LIKE ALHILAL” (من کەیفم بە هیلال دێت) ،ئەمەش دڵخۆشی هاندەرانی سعودیەی بەدوا داهات.

ئەم گرتە ڤیدیۆیە زیاتر لە یەک ملیۆن بینەری لە پلاتفۆرمەکانی سعودیە دا هەبووە، هاندەرانی هیلالیش دڵخۆشی خۆیان نیشانداوە، تەنانەت دروشمیان لە دژی تیپە رکابەرەکەیان نەسر گووتوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button