زاخۆ لەم هەفتەیە سێ یاریزانی پیشەگەری گواستەوە ریزەکانی
یاریگا –
یانەی زاخۆ لە ماوەی سێ رۆژدا سێ یاریزانی پیشەگەری بەفەرمی بردە ریزەکانی و دەیەوێت بۆ دەستپێکردنەوەی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەهێزەوە بگەڕێتەوە.
فرانک سێدریک بەرگریکاری کامیرۆنی یەکەم گرێبەستی ئەم مانگەی زاخۆ بوو، ئەو بەرگریکارەی پێشووی قوە جەوییە بەفەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی زاخۆوە کرد.
https://www.facebook.com/Zakho.Sport.Club/posts/pfbid02Kh5zZTPxdUvjFXVZiMKDPPq973zDXueQTEE6nQGMwL62KpWUSew7XhTt9Tdxqqmwl
ناسڕ محەمەدو هێرشبەری یەمەنی دووەم گرێبەستی ئەم زستانەی یانەی زاخۆیە، ئەو یاریزانە یەمەنییە لە مەحرەقی بەحرەینییەوە پەیوەندی بە زاخۆوە کرد، کە پێشتر ئەو یاریزانە یەمەنییە لە ریزی یانەکانی شوڕتە و نەفتی وەسەت یاریی کردووە و لە هێلی ناوەڕاست و پشتەوەی هێرشبەر یاریی دەکات.
https://www.facebook.com/Zakho.Sport.Club/posts/pfbid02gidpuQt7trN1HD16LhdeP3ouMz345erdeVbk9DychmS4JsnfCbX8UYvwhWATpPpQl
داروین لۆپێز هێرشبەری کۆڵۆمبی سێیەم گرێبەستی یانەی زاخۆ بوو لە سێیەم رۆژدا رایبگەیەنێت، ئەو یاریزانە کۆڵۆمبییە کە لە خولی کۆڵۆمبی یاریی دەکرد، تەمەنی 31 ساڵە و وەرزی رابردوو درێسی یانەی دیپۆرتیڤۆ پاستۆی کۆڵۆمبی دەپۆشی و لە 35 یاری 11 گۆڵ و ئەسیستێکی کردووە.
https://www.facebook.com/Zakho.Sport.Club/posts/pfbid02gidpuQt7trN1HD16LhdeP3ouMz345erdeVbk9DychmS4JsnfCbX8UYvwhWATpPpQl