ئیسپانیاگرنگترین

ئێستا دەتوانیت چیمەنی یاریگای بارسێلۆنا بکڕیت

بە پاکێجی جیاواز بەردەستە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا دەستی بە فرۆشتنی چیمەنی یاریگای کامپ نوی کردووە و بە چەندین پاکێجی جیاواز لە بازاڕەکان بەردەستە.

بارسێلۆنا بڕی 1.45 ملیار یۆرۆی بۆ نۆژەنکردنەوەی کامپ نو تەرخان کردووە. بەڵام دابینکردنی بودجەکە، کێشەیەکی گەورەی دارایی بۆ بارسا دروستکردووە.

ئێستا بارسا لە یاریگای ئۆڵێمپی لویس کۆمپانیس یاری دەکات، پێشبینی دەکرێت بۆ وەرزی 2025-26 بگەڕێتەوە ماڵە گەورەکەی. بەڵام بەر تەواوبوونی یاریگاکە، بارسا دەیەوێت داهاتی زیاد بکات و داهێنان لە شێوازی فرۆشتن دەکات.

کامپ نو
چیمەنی یاریگای کامپ لە بازاڕی ئۆنڵاینی پێگەی بارسێلۆنا

هاندەرانی بارسا لە پێگەی فەرمی بارسێلۆنا دەتوانن بەرهەمەکانی یانەکە بکڕن، ئێستا چیمەنی یاریگای کامپ نوو بەردەستە. بە سێ جۆری جیاواز ئامادە کراوە؛

  • گرینەری بە 49.99 یۆرۆ.
  • ماددەی موتاکریلەیت بە 79.99 یۆرۆ
  • چوارچێوەی دارین بە 419.99 یۆرۆ

هەروەها بارسێلۆنا بەرهەمی خشڵ و زێڕیش بەردەست کردووە، بە شێوەیەک چیمەنی یاریگای بە کاربۆن لە دروستکردنی خشل و زێڕ بەکارهێناوە. نرخەکەی لە نێوان 2500 تاوەکو 15،000 یۆرۆیە.

کامپ نو
چیمەنی یاریگای کامپ لە بازاڕی ئۆنڵاینی پێگەی بارسێلۆنا

بابەتی زیاتر

Back to top button