بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستانگرنگترین

رێباز عەبدوڵڵا بەفەرمی پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەی گەرمە دەکات

Yariga App

یاریگا –

رێباز عەبدوڵڵا گۆڵپارێزی یانەی هەولێر بەفەرمی پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەی گەرمە کرد کە لە خولی نایابی عێراق یاریی دەکات.

رێباز عەبدوڵڵا لە لێدوانێکی بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا گوتی :’مافی دەستبەرداربوونم لە یانەی هەولێر وەرگرتووەتەوە و لەگەڵ یانەی گەرمە گەیشتوومەتە رێککەوتن و بەفەرمی پەیوەندیی بەو یانەیە دەکەم’.

گۆڵپارێزە کوردەکە کە بۆ ماوەی 10 ساڵ لە ریزی یانەی هەولێر یاریی دەکرد، لەبارەی هۆکاری هەڵبژاردنی یانەی گەرمە گوتی :’گەرچی یانەکانی کەرخ و تەڵەبەش ئۆفەریان پێشکەش کردبووم، بەڵام لەبەر ئەوەی یانەی گەرمە خاوەنی دەستەی کارگێڕییەکی باشە و ئۆفەرێکی باشیان پێشکەش کرد، بۆیە بڕیارمدا رووبکەمە ئەو یانەیە، ئەو یانەیە خاوەنی پلانێکی تۆکمەیە بۆ ئەوەی بۆ خولی ئەستێرەکانی عێراق سەربکەوێت’..

رێباز عەبدوڵڵا: لە یانەکانی تەڵەبە و کەرخیش ئۆفەرم بۆ هاتبوو، بەڵام لەبەر ئەوەی یانەی گەرمە خاوەنی دەستەیەکی کارگێڕی سەرکەوتووە بۆیە ئەو یانەیەم هەڵبژارد.

یانەی گەرمە ساڵی 2020 دامەزراوە و کەوتووەتە شارۆچکەی گەرمە لە پارێزگای ئەنبار، ئەم وەرزە لە خولی نایابی عێراق بەشدارە و پێشەنگی کۆمەڵەی یەکەمی گرتووە و بەربژێرێکی بەهێزە بۆ وەرزی داهاتوو بۆ خولی ئەستێرەکانی عێراق سەربکەوێت، کۆسرەت بایز یاریزانی پێشووی یانەی هەولێریش لەو یانەیە یاریی دەکات.

https://www.facebook.com/Yariga/posts/pfbid02c3uNvztpTrzrtjeiRkwoFZ999hDh6JyBtHjwjFZSUfv9caTU3X4T8qY2ux7TEC33l

بابەتی زیاتر

Back to top button