ئاسیاجامی ئاسیا 2023گرنگترین

مانچینی: هەڵبژاردەی سعودیە به‌هێزترین پاڵێوراو نییە بۆ بردنەوەی جامی ئاسیا

Yariga App

یاریگا-

رۆبێرتۆ مانچینی ده‌ڵیت: هه‌ڵبژارده‌ی سعودیه‌ به‌هێزترین پاڵێوراو نیه‌ بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی جامی ئاسیا و به‌هێزی پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌ ده‌زانم.

رۆبێرتۆ مانچینی ئیتاڵی راهێنەری هەڵبژاردەی سعودیە بۆ رۆژنامەی لیبرۆی ئیتاڵی گوتی، ئێمه‌ لە قۆناخی ئامادەکاریین، من زۆر باش به‌هێزی جامی ئاسیا دەزانم.

مانچینی گوتیشی، هەڵبژاردەی سعودیە به‌هێزترین پاڵێوراو نییە بۆ بردنەوەی نازناوه‌كه‌، لەسەر کاغەز تیپ هەیە لە ئێمە بەهێزترە، بەڵام هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە یاری بکەین.

مانچینی لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، تۆپی پێ له‌سعودیه‌  زۆر پێشکەوتووه‌، بەتایبەتی لەگەڵ هاتنی یاریزانە گەورەکانی ئەوروپا بۆ خولەکه‌، بەڵام ئەم بابەتە کاتی دەوێت، ده‌بێت پشوو درێژبن

سەبارەت بە رەخنەی هاندەران بەهۆی هەڵبژاردنی یاریزانان بۆ جامی ئاسیا گوتی، لە کاردانەوەی ئەو هاندەرانە تێدەگەم کە رەنگە لە هەڵبژاردنی من تێنەگەیشتبن و قبوڵیان نەکردبێت، هەروەها هەندێک شتی نادروست لە رۆژنامەکاندا بڵاودەکرێنەوە، دەبێت هەمووان رێز لە هه‌ڵبژارده‌كه‌یان بگرن، ئێمەی راهێنەر ده‌كرێت دووربخرێینه‌وه‌ یان بڕۆین، کارێکی ئاساییە، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان له‌به‌رچاوبگرن

هەڵبژاردەی سعودیە له‌ مێژوودا سێ جار نازناوی جامی ئاسایی به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌ ساڵانی 1984، 1988 و 1996.

بابەتی زیاتر

Back to top button