میونشن و تۆتنهام ململانێ لەسەر رۆمانییەک دەکەن
میونشن لەپڕ هاتووەتە نێو کێبڕکێیەکە و دەیەوێت دایەر و دراگوسین. بگوازێتەوە
یاریگا –
بایرن میونشن هەوڵەکانی لەناکاو بۆ واژۆکردنی گرێبەستێک لەگەڵ رادو دراگوسین، بەرگریکاری جێنوا دەستپێکردووە.
هەرچەندە تۆتنهام دەمێکە هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەکەی جێنوا دەدات، بەڵام لەندەن ئیڤینینگ ستاندارد بڵاویکردووەتەوە، بایرن بە توندی چووەتە نێو رکابەرییەکان و دەیەوێت دراگوسین بگوازێتەوە.
تۆتنهام دەمێکە گفتوگۆکانی لەگەڵ بەرگریکاری رۆمانی دەستپێکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش نەکردووە، چونکە یانە ئیتاڵییەکە داوای 32 ملیۆن دۆلار دەکات.
🔴 Been told that FC Bayern is still in the race for Radu Dragusin but Tottenham is leading the race. Neapel is also pushing.
⚠️ Understand: Bayern still have chances. But time is running.
➡️ Tottenham & Genua are very close to find an agreement about the transfer fee (€25m… pic.twitter.com/raKynN7sb2
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) January 8, 2024
لە سەرەتای مێرکااتۆی زستانەی یاریزاناندا، میونشن گفتوگۆکانی لەگەڵ ئێریک دایەر، بەرگریکاری تۆتنهام دەستپێکردبوو، بەڵام ئەگەر دەست بۆ دراگوسینیش ببات، ئەوە بە ئەگەرێکی زۆر، تۆتنهام گواستنەوەی دایەر هەڵدەوەشێنێتەوە.
لە هاوینی رابردوودا دراگوسین گرێبەستێکی هەمیشەیی لەگەڵ جێنوا واژۆ کرد، ئەمەش دوای مانەوە بۆ ماوەی یەک وەرز بە خواستن. تاوەکو ئێستا 62 یاری لەگەڵ جێنوا کردووە و 12 یاری نێودەوڵەتیشی هەیە.