فه‌ره‌نساگرنگترین

ئێمباپێ بە درۆکردن تۆمەتبار دەکرێت

Yariga App

یاریگا-

دەیڤید دۆیلێت پێی وایە کیلیان ئێمباپێ درۆ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی و هانده‌ران ده‌كات.

ئێمباپێ  چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا  رایگەیاند کە تا ئێستا بڕیاری خۆی سەبارەت بە چارەنووسی وەرزی داهاتوو نەداوە، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێكه‌وته‌وه‌.

دەیڤید دۆیلێت پاڵەوانی ئۆڵۆمپیادی فەرەنسا و سیاسەتمەداری ئێستا لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی لێ سپۆرت 10ی فەرەنسی گوتی، بێگومان ئێمباپێ بڕیاری خۆی داوە، بەڵام درۆ دەکات ئه‌مه‌ش بۆ پاراستنی یانه‌كه‌ی كه‌ تا مانگی حوزەیرانی داهاتوو لەگەڵیان به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ئەمڕۆ ئێمباپێ بڕیارەکەی رابگەیەنێت، مەترسی ناسەقامگیری له‌ پاریس هەیە، هه‌روه‌ها ره‌نگه مامه‌ڵه‌ی جیاوازیشی له‌ یانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ بكرێت.

لە کۆتاییدا گوتی، دڵنیام ئێمباپێ دەڕوات، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​تا ئێستا بڕیارەکەی رانەگەیاندووە، ئەگەر پلانی مانەوەی هەبووایە پێشتر رایده‌گه‌یاند.

گرێبەستەکەی ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت، ئێستاش دەتوانێت دانوستان و گرێبەستکردن لەگەڵ هەر یانەیەک بكات كه‌ ئاره‌زووی ده‌كات.

بابەتی زیاتر

Back to top button