یاریگا-
سه‌فه‌ر سلێمان یاریزانی یانه‌ی ئارارات له‌لایه‌ن تۆڕی وه‌رزشی یاریگا، به ئه‌ستێره‌ی گه‌ڕی چوارده‌ی خولی نایابی كوردستان هەڵبژێردرا .
له گه‌ڕی چوارده‌ی خولی نایابی كوردستان، سه‌فه‌ر سلێمان له یانه‌ی ئارارات توانی دوو گۆڵ بۆ یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئاكرێی پێشه‌نگی خوله‌كه تۆماربكات و یاریه‌كه‌یان (3-2) برده‌وه.
سه‌فه‌ر سلێمانی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، له‌م وه‌رزه یه‌كه‌م یارییه گۆڵ بۆ یانه‌كه‌ی بكات، له باره‌ی ده‌ستنیشانكردنی وه‌ك ئه‌ستێره‌ی گه‌ڕی چوارده‌م بۆ تۆڕی وه‌رزشی یاریگا گوتی،
یاریگا هه‌میشه پێشه‌نگه، شانازییه‌كی گه‌وره‌یه له‌لایه‌ن یاریگاوه به باشترین یاریزانی ئه‌م گه‌ڕه ده‌ستنیشانكرام، سوپاس بۆ ئێوه كه گرنگی زۆر به یاریزانی كورد ده‌ده‌ن.
ناوه‌ڕاستكاره‌كه‌ی ئارارات گوتیشی،
ئێمه پێش یارییه‌كه به‌لێنماندا بوو ئاكرێ له بردنه‌وه‌كان بوه‌ستێنین توانیشمان ئه‌م كاره بكه‌ین، ئه‌م بردنه‌وه‌یه بۆ ئێمه زۆر گرنگ بوو چونكه ئاكرێ پێشه‌نگی ریزبه‌ند بوو، هه‌وڵده‌ده‌ین له یارییه‌كانی داهاتوو له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته به‌رده‌وامبین و ركابه‌ری یانه‌كانی پێشه‌نگ بكه‌ین.
یانه‌ی ئارارات له گه‌ڕی چوارده‌می خولی نایابی كوردستان له‌سه‌ر یاریگای خۆری میوانداری یانه‌ی ئاكرێی كرد، له یاریه‌كه‌ش ئارارات بردنه‌وه‌ی تۆماركرد، له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆرانه‌ش ئاكرێ له پێشه‌نگی ریزبه‌ندی مایه‌وه به 26 خاڵ و یانه‌ی ئاراراتیش هاته پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ند به كۆكردنه‌وه‌ی 19 خاڵ.