کوردستان

یانه‌ی شه‌قڵاوه‌ خه‌رجی یاری دهۆكی نیيه‌ و داوای هاوكاری ده‌كات

Yariga App

یاریگا-

یانه‌ی شه‌قڵاوه‌ بۆ یاری به‌رامبه‌ر دهۆك له‌ گه‌ڕی 13ی خولی نایابی كوردستان خه‌رجی گه‌شته‌كه‌ی نیه‌ و داوای هاوكاری ده‌كات.

شاخه‌وان حه‌مید سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی شه‌قڵاوه‌ به‌ تۆڕی وه‌رزشی یاریگای راگه‌یاند، به‌هۆی خراپی دۆخی دارایی یانه‌كه‌مان خه‌رجی یاری دهۆكمان نیه‌، ده‌مانه‌وێت كه‌سێك هاوكاریمان بكات و خه‌رجیه‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆ بگرێت كه‌ نزیكه‌ی دوو ملیۆن دیناره‌.

https://www.facebook.com/permalink.php?story_fbid=977402220655423&id=100051569636049&ref=embed_post

گوتیشی، دۆخی یانه‌كه‌مان خراپه‌، كه‌س هاوكاری یانه‌كه‌ی نه‌كردووه‌، ئێمه‌ هه‌موو هه‌ولێكی خۆمان خسۆته‌ گه‌ڕ توانیومانه‌ تاكو ئێستا به‌رده‌وامبین، به‌ڵام قه‌رزێكی زۆرمان له‌سه‌ر كۆبۆته‌وه‌و له‌وه‌ زیاتر له‌ توانامان نیه‌ به‌رده‌وام بین پێویسته‌ هاوكاری یانه‌كه‌ بكرێت.

یانه‌ی شه‌قڵاوه‌ له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان تاكو ئێستا 12 یاری ئه‌نجامداوه‌، له‌ خاوه‌نی 12 خاڵه‌ و له‌ پله‌ی 13ی خوله‌كه‌یه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button