ریال مه‌درید یاریزانێكی جیڕۆنای کردووەتە ئامانج

یاریگا-
یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت گۆتیرێزی یاریزانی جێرۆنا له مێركاتۆی زستانه یاخود له هاوینی داهاتوو بگوازێته‌وه ریزه‌كانی.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه، یانه‌ی ریال مه‌درید میگێل گوتیرێزی به‌رگریكاری یانه‌ی جیڕۆنای كردۆته ئامانج، ده‌یه‌وێت له مێركاتۆی زستانه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ واژۆ بكات، به‌ڵام یاریزانه‌كه ده‌یه‌وێت وەرزەکە لەگەڵ جیرۆنا ته‌واو بكات، بۆیه بیرۆکەی رۆیشتنی له گواستنه‌وه‌ی زستانه رەتدەکاتەوە.
رۆژنامە ئیسپانیانیه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ناوی گۆتیرێز بۆ جێهێشتنی ڕیزەکانی جیرۆنا لە مانگی یەکی داهاتوو به‌چه‌ند یانه‌یه‌ك په‌یوه‌ست كراوه، بۆیه ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت به‌زووی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه یه‌كلابكاته‌وه.
روونیشكردۆته‌وه، ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت یانه‌كه و یاریانهكه رازی بكات له گواستنه‌وه‌ی زستانه یاریزانه‌كه په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی مێرنگی بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له هاوینی داهاتوو یاریزانه‌كه ده‌گوازێته‌وه یانه‌كه‌ی.