جامی ئاسیا 2023سعوودیەگرنگترین

رۆبێرتۆ مانشینی چەند ئەستێرەیەک لە هەڵبژاردەی سعودیە دووردەخاتەوە

راهێنەرە ئیتاڵییەکە لە جامی ئاسیادا، پشت بە یاریزانی لاو دەبەستێت

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرتۆ مانشینی، راهێنەری هەڵبژاردەی سعودیە لیستی کۆتایی تیمەکەی بۆ پاڵەوانیەتی جامی نەتەوەکانی ئاسیا راگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە، سەوزپۆشەکان کەمپێکی مەشقی ئامادەکاری لە قەتەڕ دەستپێدەکەن و چەند یارییەکی دۆستانە دەکەن.

هەڵبژاردەی سعودیە لە کۆمەڵەی شەشەمی جامی ئاسیایە و رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی عومان، کیرگیزستان و تایلاند دەبێتەوە.

ماشینی ژمارەیەک یاریزانی بەناوبانگی لە لیستی کۆتایی دوورخستووەتەوە، لە نێویاندا سوڵتان غەنام، ئەستێرەی باڵی چەپی یانەی نەسڕ.

هەروەها مانشینی سەلمان فەرەج، کاپتنی هیلال و محەمەد مجەحد، یاریزانی ئەهلی و یاسر شەهرانی، بەرگریکاری هیلال و محەمەد برێکی بەرگریکاری هەمان یانە لە لیستی کۆتایی دوورخستووەتەوە.

لە بەرامبەردا مانشینی ژمارەیەک یاریزانی لاوی وەک فەیسەڵ غامدی، ناوەڕاستکاری ئیتیحاد بانگهێشت کردووە.

هەڵبژاردەی سعودیە وەک ئامادەکاری سێ یاری دۆستانە بەرامبەر هەڵبژاردەکانی لوبنان، فەڵەستین و هۆنگ کۆنگ دەکات.

لیستی یاریزانان

گۆڵپارێزان: نەواف عگێدی، محەمەد یامی، راغد نەجار، ئەحمەد کەسار

بەرگریکاران: حەسەن کادش، عۆن سلوولی، عەلی بلێهی، عەلی لاجامی، حەسان تمبەکتی، سعود عەبدولحەمید، فەواز سقوور

ناوەڕاستکاران: ئەیمەن یەحیا، عەلی هەزازی، عەبدوڵا خەیبەری، موختار عەلی، عەبدولئیلا مالیکی، فەیسەڵ غامدی، عید موەلد، سالم دۆسەری، عەباس حەسەن، ناسڕ دۆسەری، محەمەد کنۆ، سامی نەجعی، فەهد موەلد، خالید غەنام، عەبدولڕەحمان غەریب

هێرشبەران: محەمەد مەران، فیراس برێکان، عەبدوڵا ردیف، ساڵح شهری

بابەتی زیاتر

Back to top button