ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ
پێشبینییەکی نامۆ؛ ئەم وەرزە بارسێلۆنا سیانەی چامپیۆنزلیگ و لالیگا و جامی شا بەدەست دەهێنێت

یاریگا –
سەرەڕای ئەوەی ئەم وەرزە بارسێلۆنا ئەنجامەکانی وەکو پێویست نین، بەڵام سەرۆکی پێشووی یانە کەتەلۆنییەکە پێیوایە ئەم وەرزە بارسا سیانە دەباتەوە.
خوان گاسپارت، سەرۆکی پێشووتری بارسێلۆنا کە ساڵانی (2000 تاوەکو 2003) سەرۆکایەتی یانەی بارسێلۆنای کردووە، لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی دەڵێت :’ئێمە ئەم وەرزە نازناوەکانی چامپیۆنزلیگ و لالیگا و جامی شای ئیسپانیا دەبەینەوە’.
بارسێلۆنا ئەم وەرزە گەیشتووەتە قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ و لەوێ رووبەڕووی ناپۆلی ئیتاڵی دەبێتەوە، لە لالیگاش بلاوگرانا حەفت خاڵ لەدواوەی ریال مەدرید و جیرۆنا دێت و هاندەرانی یانەکە گلەییان لە ئاست و ئەنجامی تیپەکەی چاڤی هێرناندێز هەیە.