کوردستانگرنگترین

دێربی راپەڕین بەبێ گۆڵ کۆتایی هات؛ دوعای دایکی سەفین و مستەفا ئەمین قبوڵکراو بوو

Yariga App

یاریگا –

یاریی دێربی راپەڕین لە گەڕی دوازدەمی خولی نایابی کوردستان بەبێ گۆڵ کۆتایی هات و دوای یارییەکە سەفین ئەمین و مستەفا ئەمین دەڵێن ‘دایکمان دوعای کردبوو’.

لە گەڕی دوازدەمی خولی نایابی کوردستان، چوارقوڕنە بە ئامادەبوونی هەزاران هاندەر لە یاریگای گشتی چوارقوڕنە میوانداریی رانیەی کرد، بە درێژایی یارییەکە هیچ گۆڵێک تۆمار نەکرا، هەستیارترین رووداوی یارییەکە لە خولەکی 95 روویدا، کاتێک لەناو ناوچەی سزا تۆپ بەر دەستی یاریزانێکی چوارقوڕنە کەوت و یاریزانانی رانیە داوای لێدانی سزایان دەکرد.

چوارقوڕنە و رانیە لە لوتکەی یارییەکانی گەڕی دوازدەمی خولی نایابی کوردستان بەبێ گۆڵ یەکسان بوون.

https://www.facebook.com/Yariga/posts/pfbid0uTmBvpg3aTNfJB4WamwWAsanYH7eX5JyJfw6vu7dVZy5VUKJQVPyz1x4tW6yMErAl

بەم یەکسانبوونە، چوارقوڕنە بووە خاوەنی 20 خاڵ بە کاتی هاتە پلەی دووەم، رانیەش بووە خاوەنی 16 خاڵ لە پلەی هەشتەم گیرساوەتەوە.

https://www.facebook.com/Yariga/posts/pfbid0Fg8jogeq4DQTUpMzadEmEDtxbKeAU6oRWKFAnchFHNJfuLqB8KkNNDkuUirKbLYxl

دوای یارییەکە سەفین ئەمین هێرشبەری چوارقوڕنە لە لێدوانێکی بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا گوتی:”دایکم پێش یارییەکە دوعای کردبوو، لەبەر من و مستەفای برام دوعای دەکرد یارییەکە بە یەکسانبوون کۆتایی بێت’.

مستفە ئەمین یاریزانی رانیە کە لە یارییەکە رووبەڕووی برایەکەی بووەوە، دوای یارییەکە لە لێدوانێکی بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا گوتی :’کە بەرەو یاریگا بەڕێکەوت، دایکم گوتی لەخودا داواکارم تۆ و براکەتان کەستان گۆڵ نەکەن و یارییەکەش بە یەکسانبوون کۆتایی بێت و کەستان نەبەنەوە’.

https://www.facebook.com/Yariga/posts/pfbid05qWcekAQKzBQtRLVr7dd4xjR5z8oMnKXvESuKo23pPXf7GKfGcqKZD3BmdfVpm3jl

بابەتی زیاتر

Back to top button