کوردستان

ئه‌ركان مه‌نسور: ته‌نها بۆ بردنه‌وه‌ چووینه‌ یاریگای پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر

باشترینی هه‌فته‌ له‌لایه‌ن یاریگاوه‌ ركابه‌ری له‌نێوان یاریزانه‌كان دروست ده‌كات

Yariga App

یاریگا-

ئه‌ركان مه‌نسور بە دەستنیشانکرانی بە باشترین یاریزانی گەڕی یازدەمی خولی نایابی کوردستان لەلایەن تۆڕی وەرزشی یاریگا دڵخۆشە و دەڵێت، ئێمه‌ ته‌نها بۆ بردنه‌وه‌ چووینه‌ یاریگای پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر.

ئه‌ركان مه‌نسور یاریزانی یانه‌ی ئاكرێ، دوای ئه‌وه‌ی به‌ ئه‌ستێره‌ی گه‌ری یازده‌می خولی نایابی كوردستان ده‌ستنیشانكرا، له‌ لێدوانێك بۆ تۆڕی وه‌رزشی یاریگا رایگه‌یاند، شانازی ده‌كه‌م له‌لایه‌ن تۆری وه‌رزشی یاریگاوه‌ به‌ باشترین یاریزان دیاریكرام، ده‌ستنیشانكردنی باشترینی هه‌فته‌ له‌لایه‌ن یاریگاوه‌ ركابه‌ری زیاتر له‌نێوان یاریزانه‌كان دروست ده‌كات و ده‌بێته‌ پاڵنه‌رێكی باش بۆ یاریزان و یانه‌كان، كارێكی گه‌وره‌ ده‌كه‌ن جێگه‌ی رێز و پێزانینه‌.

گوتیشی، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر نزیكه‌ی دوو ساڵ بوو له‌ یاریگای خۆی نه‌دۆرابوو، پێش یاریه‌كه‌ ئێمه‌ به‌لێنماندا ته‌نها بۆ بردنه‌وه‌ ده‌چینه‌ یاریگا به‌ به‌رامبه‌ربوونیش رازی نه‌بووین، سه‌رجه‌م یاریزانانی یانه‌كه‌مان ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌ش كرد، توانیمان سه‌ركه‌وتن تۆماربكه‌ین.

ئەرکان له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان سێ گۆلی بۆ یانه‌كه‌ی تۆماركردووه‌ و گۆلێكیشی دروست كردووه‌.

ئاکرێ لەم وەرزە لە 11 یاری شەش بردنەوە و سێ دۆڕان و دوو یەکسانبوونی بەدەستهێناوە، 11 گۆڵی کردووە و 10 گۆڵی لێکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button