یاریگا –
یۆرگن كڵۆپی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی باس لە یەكسان بوونەكەیان بەرامبەر ئارسیناڵ دەكات.
شەوی رابردوو لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری ئارسیناڵی كرد و یارییەكەش بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون، لە میانی یارییەكانی هەفتەی هەژدەی خولی ئینگلیزیدا.
It finishes level. pic.twitter.com/vAGYch3VXK
— Liverpool FC (@LFC) December 23, 2023
گۆڵەكانی یارییەكە لە لایەن گابریێل لە خولەكی چواری یارییەكە و محەمە سەڵاح لە خولەكی 29 تۆمار كران.
لە دوای یارییەكە یۆرگن كڵۆپ گوتی:
سەرەتا دەمەوێت سوپاسی ئانفیڵد بكەم، بەڕاستی كەشێكی ناوازە بوو لە یارییەكەدا.
بەردەوام بوو گوتیشی:
ئارسیناڵ سەرەتایەكی باشتری لە ئێمە هەبوو، لە گۆشەیەكەوە گۆڵیان كرد و سوودی باشیان لەو گۆڵە وەرگرت، دەمانتوانی زۆر باشتر بەرگری بكەین پێش ئەو گۆڵە، دواتر رێگەی خۆمان بۆ یارییەكە دۆزیەوە.
راهێنەرەكەی رێدز بەردەوام بوو گوتی:
ئایا دەكرا ئەمڕۆ سەركەوتنمان بەرامبەر ئارسیناڵ بەدەستبهێنایە؟ نازانم، دەبوایە گۆڵمان بكردایە، هەلی گۆڵكردنی زۆرمان هەبوو، بەڵام وەك پێوویست سوودمان لێ وەرنەگرت.
سەبارەت بە پێكانەكەی سیمیكاس كڵۆپ گوتی:
پێکانەکەی سیمیکاس شکاوی ئێسکی قۆڵە، بۆیە بۆ ماوەیەکی زۆر درێژ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە، ئێستا کە ئەو و رۆبێرتسن پێکانیان هەیە، بەڕاستی قبوڵکردنی قورسە.
"Anfield was outstanding tonight, I think everybody felt it. It was brutal. It was really nice to see what we can do all together." ✊
Jürgen Klopp's press conference 🗣️
— Liverpool FC (@LFC) December 23, 2023
ئارسیناڵ بە كۆكردنەوەی 40 خاڵ و لیڤەرپوولیش بە 39 خاڵ پلەی یەكەم و دووەمی پرێمەرلیگیان گرتووە.