ئاسیاعێراق

ڤیێرا: عێراق توانای بردنه‌وه‌ی نازناوی جامی ئاسیای هه‌یه‌

Yariga App

یاریگا-

جۆرڤان ڤێیرا پێی وایه‌ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ جامی ئاسیا ده‌توانێت هه‌نگاوی باش بچێته‌ پێشه‌وه‌.

جۆرڤان ڤیێرای بەڕازیلی راهێنه‌ری پێشووی هه‌لبژارده‌ی عێراق رایگه‌یاند، هه‌لبژارده‌ی عێراق له‌ جامی ئاسیا توانای هه‌یه‌ هه‌نگاوی باش بچێته‌ پێشه‌وه‌.

ده‌شیلێت، جامی ئاسیا پاڵەوانێتییەکی زۆر بەهێز و قورسە، بەو پێیەی چەندین وڵاتی گەورە و بەهێز لەخۆدەگرێت، بەڵام بێگومان عێراق هه‌لبژارده‌یه‌كی زۆر بەهێزی هەیە، توانای رکابەریکردن و بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ی هه‌یه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، گروپەکەی عێراق بەهێزە، ژاپۆن یەکێکە لە باشترین هه‌لبژارده‌كانی ئاسیا، ڤێتنام و ئەندەنوسیاش لەم ساڵانەی دواییدا تۆپی پێیه‌كی باش پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، هیوادارم عێراق بتوانێت تا ئەو جێگایەی ده‌توانێت بڕوات هانده‌رانی عێراق دڵخۆش بكات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناتوانم ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ دیاری بكه‌م كه‌ نازناوه‌كه‌ ده‌باته‌وه‌، تیپی باش زۆرن، هه‌موو شتێک دەکرێت رووبدات و گروپەکان زۆر بەهێزن، تۆپی پێ  سوپرایزی زۆره‌، هەندێکجار ئەو تیپەی کە پێمانوابوو دوور ناڕوات نازناوەکە بەدەست دەهێنێت.

ڤێیرا،  توانی بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژوودا نازناوی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا له‌ ساڵی 2007 بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌ده‌ست بهێنیت

بابەتی زیاتر

Back to top button