یوێفا لەبارەی سوپەرلیگ بۆ پێرێز و لاپۆرتا: ئاهەنگی پێشوەختە مەگێڕن
یاریگا –
یوێفا دوای بڕیارەکەی دادگاش هێشتا لەسەر دژایەتیکردنی سوپەرلیگ بەردەوامە و لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە ‘پێشوەختە ئاهەنگ مەگێڕن’.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا دوای بڕیارەکەی دادگای دادی ئەوروپا کە یاساییبوونی پڕۆژەی سوپەرلیگی دووپاتکردەوە، لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە :’بڕیارەکەی دادگا بە مانای پەسەندکردنی یان چەسپاندنی پاڵەوانێتییەکە نایهت، بڕیارەکە تیشک دەخاتە سەر کەلێنێک لە چوارچێوەی مۆڵەتدان کە لەلایەن یوفا دەرچووە’.
UEFA takes note of the judgment delivered today by the ECJ in the European Super League case.
Full statement: ⬇️
— UEFA (@UEFA) December 21, 2023
لە بەیاننامەکەدا هاتووە :’یوێفا پابەندبوونی خۆی بە پاریزگاریکردن لە هەڕەمی تۆپی پێی ئەوروپا دووپات دەکاتەوە، گەرەنتی خزمەتکردنی فراوانی کۆمەڵگا دەکەین، ئەم سیستەمەی هەیە ناکرێت هیچ شوێنگرەوەیەکی بۆ بدۆزرێتەوە و هەموو کارێک دەکەین بۆ ئەوەی پارێزگاریی لەم سیستەمە بکەین، کە بە سیستەمێکی نموونەیی دەزانین’.
یوێفا راشیگەیاندووە :’ئەم بڕیارەی دادگا بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بوو بۆ بەشێک لە گلەیی و گازاندەکان، کە هاوینی 2022 چارەسەر کران’.