ئه‌وروپاجیهانگرنگترین

سوپەرلیگ چییە و سیستەمی خولەکە چۆن دەبێت؟

Yariga App

یاریگا –

دوای بڕیارەکەی دادگای دادی ئەوروپا، سوپەرلیگ بووە راستی و ئەم پڕۆژەیە بەمزووانە لە ئەوروپا دەکەوێتە کار، دوای سەرکەوتنی پڕۆژەکە کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکە تەواوی وردەکارییەکانی لەبارەی پاڵەوانێتییەکە روونکردەوە، کە پێشبینی دەکرێت ساڵی 2025 سوپەرلیگ دەستپێبکات.

کۆمپانیای A22 SPORTS لە ڤیدیۆیەکدا شێواز و سیستەمی سوپەرلیگی روونکردووەتەوە، بەگوێرەی پرۆپۆزەلەکە، خولەکە لە 64 یانە پێک دێت، یانەکان دابەشی سەر سێ ئاست دەکرێن، ئاستەکان ناویان لێنراوە (خولی ئەستێرە، زێڕ و شین)، لە خولی ئەستێرە و زێڕ سێ یانەی کۆتایی ریزبەندی دادەبەزنە ئاستی خوارتر.

Image

دیارترین خەسلەتەکانی سوپەرلیگ

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکانی میدیاکانی ئەوروپا، پاڵەوانی سوپەرلیگ 400 ملیۆن یۆرۆ بەدەست دەهێنێت و سەرجەم یارییەکانی خولەکەش لە پلاتفۆرمی Unify بەخۆڕایی پەخش دەکرێن، یارییەکانی خولەکە هاوشێوەی چامپیۆنزلیگ لە ناوەڕاستی هەفتە دەکرێن.

هەر یانەیەکی بەشداربوو لە سوپەرلیگ لە هەر وەرزیکدا 14 یاریی ئەنجام دەدات، حەفت یاری لە یاریگای خۆی و حەفت یاریی لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەکات.

خولی ئەستێرە: لە 16 یانە پێک دێت و یانەکان دابەشی سەر دوو کۆمەڵە دەکرێن، دوو یانەی کۆتایی دادەبەزنە خولی زێڕ.

خولی زێڕ: لە 16 یانە پێک دێت و یانەکان دابەشی سەر دوو کۆمەڵە دەکرێن، پلەی یەکەم و دووەم بۆ خولی ئەستێرەکان سەردەکەون و دوو پلەکەی خوارەوەش دادەبەزنە خولی شین.

خولی شین: لە 32 یانە پێک دێت و یانەکان دابەشی سەر چوار کۆمەڵەی جیاواز دەکرێن، 20 یانە لە کۆی 32 یانە لە سوپەرلیگ دووردەخرێنەوە بە پشتبەستن بە ئەنجامی یانەکان لە خولەکانی ناوخۆییدا، بۆ وەرزی دواتر 20 یانەی دیکە دەگەنە خولی شینی سوپەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button