یاریگا –
پاسی یانەی مەولوودیە بیز كە یانەیەكی خولی نایابی جەزائیریە لە كاتی گەشتكردن بۆ ئەنجامدانی یارییەكی خول تووشی رووداوێكی هاتوچۆ بوون.
وا بڕیار بوو سبەی هەینی شەبیبە قەبائیل لە یاریگای خۆیدا میوانداری مەلوودیە بیز بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی یازدەی خولی نایابی جەزائیری.
لە كاتی گەشتكردنیان، پاسی تیپی مەودلوودیە بیز تووشی رووداوێكی هاتوچۆی ترسناك بوو، كە بووە هۆی وەرگەڕانی پاسەكە.
بەهۆی ئەو رووداوەوە سێ كەس گیانیان لەدەستدا، كە زەكەریا بوزیانی گۆڵپارێزی یانەكە یەكێك بووە لەو سێ كەسە، هەروەها خالید مفتاح یاریدەدەری راهێنەر و شۆفێری پاسەكەش گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها بەهۆی رووداوەكەوە هەشت كەسی دیكەی نێو پاسەكە بە سەختی بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەیەكی جەزائیری، بەهۆی ئەو رووداوەوە سەرجەم یارییەكانی ئەم هەفتەیە بە تەواوی ئاستەكانەوە دوادەخرێت.