ئیتاڵیا

ماوەی راهێنەرایەتی فابرێگاس لەگەڵ یانەکەی کۆتایی هات

Yariga App

یاریگا

سێسک فابرێگاس، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەکانی بارسێلۆنا و ئارسیناڵ، دوای ئەوەی بە شێوەیەکی کاتی بووە راهێنەری یانەی کۆمۆی ئیتاڵیا، لە خولی پلە دووی ئەم وڵاتە، یانەکە راهێنەرێکی فەرمیان دیاری کرد و ماوەی راهێنەرایەتی ئەستێرەکەی پێشووی لارۆخا کۆتایی هات.

ماڵپەری فەرمی یانەی کۆمۆی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، لەگەڵ ئۆسیان رابێرتس گەیشتنە رێکەوتن و بە فەرمی وەکو راهێنەری یانەکەیان دیاریکرا. بۆیە فابرێگاس کە خاوەنداریەتی بەشێک لە یانەکەیان دەکات، وازی لە پۆستە کاتیەکەی هێنا.

فابرێگاس بەهۆی نەبوونی بڕوانامەی راهێنەرایەتی، چیدیکە رێگەی پێنەدرا راهێنەرایەتی یانەکەی پلە دووی ئیتاڵیا بکات، هەر چەندە لەو ماوەیەی بە کاتی راهێنەرایەتی یانەکەی کرد، توانی ئەنجامی باش لە سێریابی ئیتاڵیا بەدەست بێنێت.

یاریزانەکەی پێشووی بارسێلۆنا دوای وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی یانە ئیتاڵیەکە بە شێوەیەکی کاتی، لە پێنج یاریی سەرکردایەتی ئەو یانەیەی کرد و توانی سێ بردنەوە و دۆڕانێک و بەرامبەربوونێک تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button