ئیسپانیایاریگا

بێڵینگهام لەلایەن ناوبژیوانی یارییەکەوە هەڕەشەی لێدەکرێت

Yariga App

یاریگا –

کامێرای کەناڵی مووڤی ستار ئەو ساتەی تۆمار کردووە کە ناوبژیوانی یارییەکەی ریال مەدرید و ڤیلاریال هەڕەشە لە جود بێڵینگهام دەکات.

یاری نێوان ریال مەدرید و ڤیلاریال دیمەنی گوماناوی ناوبژیوانی تێدا نەبوو، بەڵام گرژی لەنێوان ناوبژیوان و جود بێلینگهام لە یارییەکەدا بەدی دەکرا.

ئەستێره ئینگلیزەکەی ریال مەدرید، لە کاتی یارییەکەدا کارتێکی زەردی له لایه ن خۆرخی فیگێرا ناوبژیوانی یارییەکە بەڕوودا بەرز کرایەوە. کارەکە گەیشتە ئاستێک کە دواجار کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەر بێڵینگهامی لە یاریگادا هینایە دەرەوە تاوەکوو رێگری لە هەر ئەگەرێکی دوورخستنەوەی بکات، بەڵام چیرۆکەکە لە کوێوە دەستی پێکرد؟

دوای ئەنجامدانی چەندین فاول و لێدان لەسەر بێلینگهام، ئەستێرە ئینگلیزەکە تووڕە بوو و بەردەوام داوای لە ناوبژیوان دەکرد کارتی زەرد بە یاریزانانی ڤیاریال بدات. دواتر لە دیمەنێکدا دوای ئەنجامدانی فاولێک کە جود لەسەر یاریزانی ڤیاریال کردی، ناوبژیوان کارتی زەردی بەڕوودا بەرز کردەوە و بێڵینگهام بڕوای نەدەکرد کە ناوبژیوان هۆشداری پێدابێت.

ئەستێرە ئینگلیزەکە ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بەو کارتە کە وەریگرتبوو و دواتر چەند جارێک لەگەڵ فیگرا تووشی گرژییەکی زارەکی بوو. لوتکەی ئەم گرژییە ئەو ساتە بوو کە یاریزانێکی ڤیاریال لە دەرەوەی ناوچەی سزا کەوت، بەڵام ناوبژیوان فەرمانی دا یارییەکە بەردەوام بێت.

بێلینگهام دوای ئەم رووداوە رۆیشت تاوەکوو هاندەرانی ریال هان بدا بۆ ئەوەی زیاتر دروشم بدەن. فیگێرا دڵنیا بوو لەوەی کە ئاماژەکەی بێلینگهام دژی ئەو بووە و داوای لە هاندەرانی کردووە تاوەکوو دروشم لە دژی ئەو بڵێن. دوای ئەمە ناوبژیوان روو لە بێلینگهام دەکات و دەڵێت:

ئاگاداری خۆت بە، من چاودێریت دەکەم.

ئەم ساتەوەختە لەلایەن کامێراکانی مووڤی ستارەوە گیراوە و دەنگدانەوەی زۆری لە میدیاکاندا هەبووە. هەنگاوێک کە تەنانەت رووبەڕووی کاردانەوەی خافێر تیباسی سەرۆکی لالیگا بووەوە و شەوی رابردووش رایگەیاند کە پێویستە ئەم ناوبژیوانە هۆشدارییەکی جددی بدرێتێ.

ماوەتەوە بزانین کاردانەوەی لیژنەی ناوبژیوانانی تۆپی پێی ئیسپانیا بەرامبەر بەم رووداوە چی دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button