ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بایرن میونشن ئەستێرەیەكی بارسێلۆنای دەوێت

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بێ هیوا نەبووە لە بەدەستهێنانی تواناكانی رۆناڵد ئاراوخۆی ئۆرۆگوایی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی.

گرێبەستەكەی ئاراوخۆی 24 ساڵان لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت و بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەشی یەك ملیار یۆرۆیە.

لە ماوەی رابردوودا زۆربەی سەرچاوەكان باسیان لە خواستی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بۆ گواستنەوەی رۆناڵد ئاراوخۆ لە گواستنەوەكانی زستانەدا دەكرد، بەڵام یانە كەتەلۆنییەكە نایەوێت دەستبەرداری ئەستێرەكەی ببێت.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، بایرن میونشن بیرۆكەی گواستنەوەی بەرگریكارە ئینگلیزیەكەیی لە زستاندا دوورخستەوە و بەڵام دەیەوێت لە كۆتایی وەرزدا و لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بە جدی هەوڵی گواستنەوەی بدات.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، یانە ئەڵمانییەكە دەیەوێت گفتۆگۆكانی لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە دەست پێ بكات و ئۆفەرێكی رەتنەكراوەی بۆ دەستبەرداربوون لە ئاراوخۆ پێشكەش بكات.

رۆنالد ئاراوخۆ بە درێسی بارسێلۆناوە

ئاراوخۆ لەم وەرزەی لالیگادا بەشداری لە 11 یاریدا كردووە و توانیویەتی گۆڵێك بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button