سعودیەکان واز لە ئێمباپێ ناهێنن
یاریگا
سەرەڕای ئەوەی سعودیەکان هاوینی رابردوو، شکستیان لە پرۆژەی گواستنەوەی کلیان ئێمباپێ هێنا، بەڵام بێ ئومێد نەبوینە و بەردەوام دەبن لەسەر هەوڵەکانیان.
مایکل ئێمێنالۆ بەرێوەبەری خولی رۆشنی سعودی، لەمبارەوە لە دیمانەیەک لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی مارکا دەڵێت
لە بارەی ئێمباپێ لەگەڵ ئەو یاریزانە لە پەیوەندیداین و گفتوگۆکان بەردەوامن. بەڵام مەبەستی ئەو نازانین. هەڵوێستی ئێمە ڕوونە و هەموو یاریزانانەکان دەزانن ئامانجمان چیە. ئەگەر ئەگەرێک یان بەرژەوەندییەک لەلایەن ئێمباپێەوە هەبێت بۆ بەشداریکردن لەو پڕۆژەیەی کە ئێمە پلانمان هەیە دروستی بکەین، جا ئەمڕۆ بێت یان لە داهاتوودا، ناتوانین ئەو دەرفەتە تێپەڕێنین. ئەو یاریزانێکە کە من حەزم لێیەتی و هەموو هەوڵێکی بۆ دەدەین
هاوینی رابردوو دەنگۆیەک بڵاوبووەوە، گوایە بەرپرسانی یانەی هیلالی سعودی، ئۆفەرێکیان بەرامبەر 300 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ئێمباپێ کردووە، بەڵام یاریزانەکە ئۆفەرەکەی رەتکردووەتەوە.